Get Mystery Box with random crypto!

پێش هاتنی تۆ بە چەقۆیەکی تیژ پێستی چرچ بووی شەوم لە ژێر تیشکی | شێعر و هۆنراوە

پێش هاتنی تۆ
بە چەقۆیەکی تیژ
پێستی چرچ بووی شەوم
لە ژێر تیشکی مانگ
لەبەر چاوی
دارۆغەکانی مەستی شار
کاتێ ترس دەی‌لووراند
بۆ لای ئێمە،
دام‌قڵیشاند

دەستە خوێناوییەکانم ببینە
بە شوێن مستێ خۆڵ
بۆ تێموم
لە دەوری تۆ
زۆر گەڕام
ئاخ...،
بانگم کە
سەرم گێژ دەخوا
لەو ناچارییە
کەچۆن دەگا بە ئەوین
بە چاوێکی تر دەڕوانێ
لە بازنە
خۆت بشارەوە
لە ناو خەوەکان
هەر چی خەوی زۆرتر
بەڵای کەمتر دێتە خوارێ
بە سەر خاڵەکاندا
ئەو خاڵانەی ناو شێعرەکان
دار و کوتەک بەتاڵ نەکەنە سەر ئێمە
تێ‌دەگەی ؟؟
من بەو دەستە خوێناویانە
لە تیرەنگاوی تەقەی
ناو کەللەسەرانی گەچ گرتووم
کە جگە گوێڕایەڵی هیچی تریان
لێ نادەڵێ
چیم پێ کوتی؟؟

#مەعسوومه_قەنبەری(هامون)

وەرگێڕان
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi