Get Mystery Box with random crypto!

'بینینی ئەمجارە' بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم خۆم ئەچم بۆ جادەی ع | مامۆستا شێرکۆ بێکەس

"بینینی ئەمجارە"

بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
خۆم ئەچم بۆ جادەی عاشقان
لە کۆگای "ئاسمان"ی سەرپەڕدا
پارچەیەک لە هەوری پەمەیی
تەنکت بۆ ئەکڕم
لای باران ئەیدوورم
بۆت ئەکەم بە کراس!

هەر لەوێ لە کۆگای "مانگەشەو"
تریفەی ڕەفتەیەک هەڵئەگرم
دوو گوارە لە پرشنگ
دوو بازن لە زیوی خەرمانە
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
من جووتێ ئەستێرەت
لە کۆگای "سایەقە" بۆ ئەکڕم
بۆت ئەکەم بە پێڵاو!

بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
شیعرێکی درێژی سوورکارم
لە دەرگای حەوشەوە تا ژوورێ ڕائەخەم
بۆ ئەوەی بە سەریا بڕۆیت و
بێیتە لام
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم!

هۆنراوە و خوێندنەوە | #شێرکۆ_بێکەس

مۆنتاژ |
#خالید_گرافیک
https://t.me/xalidgraphic

@sherkoofayagh