بڕینی دارەبییەکانی حەسەن نوران و دێشەمس لە لایەن کەسانی دژە ژینگە. کارێکۍ قێزەوەن و نابەرپرسیارانە کە خەڵکی ناوچەکەش بەڕاستی پێی ناڕحەت و توڕەن. بەشێکی زۆر لە دارەبییەکانی ئەو شوێنە کە دیمەنێکی جوان و سرنجڕاکێشیان پێکهێناوە بڕدراون. کەسانێکی دایکی زەوی بریندار دەکەن پێیان وانەبی کە تەنیا بێ ڕێزییان بەو دایکە دڵسۆزە کردووە بەڵکوو ئەوانە بەر لەهەموو شتێک سێرەیان لە خۆیان و ماڵباتەکەیان و کۆمەڵگای ئینسانی داگرتووە و لە داهاتوو دا ئەوە ئێمەین کە بەگشتی و وێگڕا تووشی خەسار دەبین. ئەخلاقی ڕەسەنی ژینگەیی بانگەوازی ئەوە دەکات کە مرۆڤ ئەگەر باوەڕی بە پاراستنی ژینگەش نییە لانیکەم با باوەڕی بە پاراستنی خۆی و ماڵ و منداڵی خۆی هەبیت و بۆ پاراستنی ئەوانیش بیت دەبی ڕێز لە دار و بەرد و ئاو و ئاژەڵ بگریت. تاڵان و کاولکاری ژینگە هەنگاو هەڵێنانه وەیەکی هێدیانە بەرەو فەوتانی جۆری ئینسانە، بۆیە دەگوتری پاراستنی ژینگە لە هەنگاوی هەوه ڵ دا ئەرک و لە هەنگاوی دووهەم دا ئەخلاقێکی پێویستە. یاخوا بشکێن ئەو دەستە ناحەزانەی ئاوا بێ بەزەیانە دەشکێنن. کەریم خزری @shno24 898 viewsedited 07:00