2021-12-11 11:07:54
پەندەکانی #پیرەمێرد
کە دووبەرەکی کەوتە ناو خێڵێ
خۆشی خۆشی ئەو خێڵە جێیێڵێ
کە لە گێرەدا گایێک مان بگرێ
گێرەشێوێنە ئەبێ سەرببڕێ
کە خوێنێکی پیس کەوتەوە گوپەی
ئەبێ بە نەشتەر ئەو خوێنە دەرکەی
کە پشیلەی ڕاوکەر لە ماڵا نەما
مشک ئەکەوێتە تلیلی و سەما
کاتێ ستەمکار عەزڵ بوو، لێ کەوت
خۆی ئەکوتێتە هەیوانی مزگەوت
کە زانی دیسان ئاشی ئەگەڕێ
بۆ مزەئاشی زۆرتر ئەگەڕێ
قەڵادزەمان ئێستا قەزایە
خەڵک ئەڵێن ئەسما "من السما"یە
باوەڕی پیاوە کۆنەکانمانە
ئەڵێن: "قەندە" ڕووی لە ئاسمانە
هەرکەسە لەسەر ئایینێ ئەڕوا
یەکێ دڵ پاکە، یەکێ بێبڕوا
هونەر و سەروەت دادی خوایییە
هیچ کەسێ نەڵێ بەخۆڕایییە
لەو خوارەیش ئەڵێن ئەم چەتوونییە
دووبەشی لەبەر بێ "تووتوونی"یە
پەندەکانی پیرەمێرد، ژین ژمارە ۸۱۳، لاپەڕە ٤۲٤، چاپی ساڵحی، لاپەڕە ٤٥٦.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۱. گێرەشێوێن: بریتییە لە کەسێک کە کاری مەردووم تێک بدا.
۲. عەزل: رهوتی له كار لادان؛ لهسهر كار لابردن؛ ڕاقهتاندن؛ دوورخستنهوه؛ بێكار كردن.
۳. مزە: دانەوێڵەیەکە کە ئاشەوان لە باراشی ھەموو کەسێکی گل دەداتەوە بەرامبەر بەھاڕینی.
٤. قەندە: ا)پیپ، سهبیل، سهبیله، سهویل، سهویله، قهلن، قهلنه، قهلوو، قهلین. ب) سهپهلیک، قلیان، قلیان، قهننه، نارگیله، نیرگهله.
٥. چەتوون: ۱. زەحمەت، دژوار. ۲. ناڕاست و تووش. ۳. توندی توتن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
اینستاگرام #شنو۲۴
https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link
191 views08:07