Get Mystery Box with random crypto!

نەورۆز نەورۆز و ساڵی کوردی بەکورتی: نەورۆز بۆنەیەکی کۆن و دێر | تەرلان و چاو‌‌‌‌‌‌‌‌‌گەشەکان

نەورۆز

نەورۆز و ساڵی کوردی بەکورتی:
نەورۆز بۆنەیەکی کۆن و دێرینە، کورد هەر لە کۆنەوە بە شێوازی تایبەت بە خۆی جەژنی گرتووە. کەس نازانێت یەکەم ڕۆژی دەستپێکی کەی بووە. چیرۆک و ئەفسانەی جۆربەجۆر بۆ دەستپێکەکەی گوتراوە، بەڵام هەموویان ئەفسانەن. ئەوە هێندە گرنگ نییە.
گرنگ ئەوەیە کە لە کاتی تەواوبوونی زستان و دەستپێکی بەهار لە نیوگۆی باکووری زەوییەوە، نەورۆز دەست پێ دەکات.
سروشت نوێ دەبێتەوە، مەڕ و ماڵات دەچنە دەر، سەرما و سۆڵە و تاریکی نامێنن، ڕۆژ بەرە بەرە درێژتر و درێژتر دەبێتەوە. کەوا بێت نەورۆز بۆنەیەکی سروشتییە، سەر بە هیچ ئایینێک نییە و دژی هیچ ئایینێکیش نییە. ‌هەر بۆیە خەڵکانێکی زۆر لە جیهاندا جەژنی دەگرن.
بەپێی یونسکۆ نەورۆز بۆ نزیکەی 300 میلیۆن کەس لە جیهاندا بۆنەیەکی دێرینە.
خەڵکانێکی زۆر بە دابونەریتی جیاوازەوە جەژنی نەورۆز دەگرن، کورد بە شێوازی تایبەت بە خۆی جەژنی نەورۆز دەگرێت کە لای هیچ نەتەوەیەکی تر بەو شێوەیە ناگیرێت:
ئاهەنگگێڕان لە سروشت و ئاگرکردنەوە لە هەموو لایەک بەتایبەت لەسەر چیا و شاخەکان، هەڵپەڕکێ و شایی کە هەتا چەند شەو و ڕۆژ بەردەوامە. هەروەها لە کاتی خەباتدا وەک ڕەمزی خەبات کەڵکی لێ وەرگیراوە.
*
لە ڕۆژژمێری کوردیدا نەورۆز وەک دەستپێکی ساڵ جێگیر کراوە. یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێرەکەش ساڵی دامەزراندنی ئیمپراتۆریی مادە کە 700 ساڵ پێش لە زایین بووە. ئەمساڵ دەبێتە ساڵی 2722ی کوردی.

مانگەکانیش بریتین لە:
به‌هار: (١. خاکه‌لێوه‌ ٢. بانه‌مه‌ڕ ٣. جۆزه‌ردان).
هاوین: (٤. پووشپه‌ڕ ٥. گه‌لاوێژ ٦. خه‌رمانان).
پاییز: (٧. ڕه‌زبه‌ر ٨.خه‌زه‌ڵوه‌ر ٩. سه‌رماوه‌ز).
زستان: (١٠. به‌فرانبار ١١. ڕێبه‌ندان ١٢. ڕه‌شه‌مه).



دیاکۆ هاشمی