#پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ چۆنیەتی پەروەردە ئامۆژگارانە لەخۆمانەوە دەست پێبکەین بە گەورەیەکیان گوت: تۆ بۆ پەروەردە کردنی منداڵەکانت چی دەکەی؟ گوتی هیچ! گوتیان: چما شتی وا دەبێ؟ کەوایە بۆچی منداڵەکانت ئاوا باشن؟ گوتی: من لە پەروەردە کردنی خۆم حەولم دا تا نموونەیەکی باش بم بۆ ئەوان. منداڵان، ڕاستی ئاخاوتن و درووستی هەڵسوکەوتی دایک و باب دەبینن، نەک فەرمان دانی بێهۆ کە بۆخۆشیان بەجێی ناهێنن. هێلکە ئەگەر لەدەڕێڕا بشکێ کۆتایی ژیانە بەڵام ئەگەر لە نێوێڕا بشکێ سەرەتای ژیانە. هەمیشە گەوڕەترین گۆڕانکاری لەناوەوە درووست دەبێ. ناخی خۆت بشکێنە تا کەسایەتی نوێت لەدایک دەبێ. ئەوسا خۆت دەبینی... وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور @Tarlano_Chawgashakan 476 viewsꞪeყraη , 16:44