2021-12-13 21:46:54
#پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ
چۆنیەتی پەروەردە
بۆچی نابێت منداڵانی باخچە بە زۆر فێری نووسین بکرێن؟
بڕوانن لە وێنەکە، کە جیاوازیی نێوان پێکهاتەی ئێسکی دەستی دوو منداڵە. وێنەی یەکەم دەستی منداڵێکی تەمەن 4 ساڵە لە ژێر تیشکدا، وێنەی دوەمیش وێنەی دەستی منداڵێکی تەمەن 7 ساڵانە. وەک دەبینن منداڵە بچووکەکە هێشتا تەواوی پێکهاتە ئێسکییەکانی دەستی گەشەیان نەکردوە و یەکیان نەگرتوە بۆ ئەوەی فێری نووسینێکی ڕێک و پێک بێت.
کەواتە دەبێت لەم قۆناغەدا چی بکرێت؟
یــــاریـــــکردن...
یـــاریــــکردن...
یـــاریــــکردن..
هەروەها ڕەنگکردن، بڕین، پێکەوەنووساندن، یاری لە جێگەی کراوە، یاریکردن لە ناو لمدا، یارییە هەستەکییەکان، نواندن و شانۆ، هەڵدان و گرتنی تۆپ و ...هتد.
هەموو ئەمانە یاریدەدری ماسولکەکانی دەستن بۆ گەشەکردن و پێگەیشتنی تەواوەتی.
کاتێک خۆیان لە ڕووی جەستەییەوە ئامادە دەبن بۆ نووسین، ئیدی پێویست بە فشار و گوشار ناکات، خۆیان دەست دەکەن بە نووسین.
لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە گەشەی جەستەیی و ئەندام و بەشەکانی جەستە، گرنگتر و سەرەکیترن لە گەشەی زەین و عەقڵ.
وەرگیراو لە کاناڵی دەروونناسی ,ڕاوێژکاری
@Tarlano_chawgashakan
1.5K viewsꞪeყraη , edited 18:46