2021-08-27 00:25:18
چـۆنـیـەتی نـمـره‌ی بـڕیـار و پـه‌ڕیـنـه‌وه‌ی قوتابیانی پۆلی ٤ بنەڕەتی تاکـو ۱۱ ئامادەیی ؟
۱- ئەگەر قوتابییه‌ك لە یەک بابەت کەوتبێت و
لە ( ٤٠ ) نمره‌ی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی هەبێت دەردەچێت.
٢- ئەگەر قوتابییه‌ك لە یەک بابەت کەوتبێت و ( ٤٥ )ی هەبێت ئەوا بەبڕیار دەکرێتە( ٥٠ ) و دەردەچێت.
٣- ئەگەر قوتابییه‌ك لە سێ بابەت کەوتبێت و
(٤٧ و ٤٨ و ٤٠ )ی هه‌بێت ئەوا ( ٤٧ و ٤٨ )
بەبریار دەبنە ( ٥٠ ) و ( ٤٠ ) ە کەش بە پەڕینەوە دەردەچێت.
٤- ئەگەر قوتابییه‌ك لە یەک بابەت کەوتبێت و ( ٣٥ )
یان زیاتربێت ئەوا بەبڕیار دەکرێتە ( ٤٠ ) و
به پەڕینەوە ده‌رده‌چێت .
٥- ئەگەر قوتابییه‌ك لە شه‌ش بابەت کەوتبێت
نمرەکانی ( ٤٩ و ٤٩ و ٤٩ و ٤٩ و ٤٩ ) و ( ٤٠ ) بێت ، ئەوا ( ٥ ) نمرە دەدرێتە به ( ٤٩ ) کان و ( ٤٠ )کەش پەڕینەوە دەیگرێتەوە و ده‌رده‌چێت.
٦- ئەگەر قوتابییه‌ك لە چوار بابەت کەوتبێت و نمره‌كانی ( ٤٧ و ٤٨ و ٤٩ و ٤٥ ) بێت ئه‌وا نمره‌ی بڕیار ده‌درێته ( ٤٩ و ٤٨ ) ە كه‌و هه‌ردوو وانه‌ی ( ٤٧ و ٤٥ ) ە كە ده‌كه‌وێته خولی دووه‌م و تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌داته‌وه.
٧- ئەگەر قوتابییه‌ك لە دوو بابەت کەوتبێت و
نمره‌كانی ( ٣٧ و ٤٨ ) بێت ئه‌وه دوو نمره‌ی بریار ده‌چێته سه‌ر ( ٤٨ ) ە كه‌و ده‌بێته ( ٥٠ ) و ، وه سێ نمره‌ی بریاره‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌چێته سه‌ر ( ٣٧ ) كه‌و ده‌بێته ( ٤٠ ) و به په‌رینه‌وه ده‌رده‌چێت .
٨- ئەگەر قوتابییه‌ك لە سێ بابەت کەوتبێت و نمره‌كانی ( ٤٧ و ٤٨ و ٤٩ ) بێت ئه‌وا یه‌كه‌م جار نمره‌ی بڕیار ده‌چێته سه‌ر ( ٤٩ ) و ده‌بێته ( ٥٠ ) دواتر نمره‌ی بڕیار ده‌چێته سه‌ر ( ٤٨ ) و ده‌بێته ( ٥٠ )
بابه‌تی ( ٤٧ ) كه‌ش پەرینەوە دەیگرێتەوە.
٩- ئەگەر قوتابییه‌ك لە یەک بابەت کەوتبێت و ( ۳٤ ) ی هەبێت ئەوا لە ( خولی دووەم ) تاقی کردنەوەی وەرزی یەکەم دەکاتەوە .
٩- ئەگەر قوتابییه‌ك لە دوو بابەت کەوتبێت و نمرەکانی ( ٤٤ )و ( ٤٤ ) بێت ئەوا هەر دوو وانەکەی
دەچێتە( خولی دووەم ) و ( بڕیار ) و (پەڕینەوە) نایانگرێتەوە.
١٠-ئەگەر هه موو وانەكانيش دەرنەچووبێت دەتوانێت لەخولی دووەم تاقیکردنەوە ئەنجام بداتەوە .
تيبيني//
١ - نمره ى بريار ته نها ( ٥ ) نمرەیە .
۲ - قوتابیانی پۆلی ( ۱ ) بنەڕەتی بە دەرچوو هەژمار دەکرێن .
بـەهـیـوای بـەرچـاو روونـیـتان ، سـەرڪەوتووبـن
@wazarati_parwarda
505 views21:25