آدرس کانال:
دسته بندی ها:
تحصیلات
زبان: فارسی
مشترکین:
1.81K
توضیحات از کانال
کەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی ههرێمى کوردستان لە تێلیگڕام.
Ratings & Reviews
Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.
5 stars
2
4 stars
0
3 stars
0
2 stars
1
1 stars
0
آخرین پیام ها 16
2021-07-25 12:51:39
318 views09:51
2021-07-24 16:02:20
ڕاگەیەندراوی هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان
دوابەدوای تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایانی خۆشەویست، لەلایەن هەردوو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە.
بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم سەنتەر و داموودەزگا تەندروستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی:
(https://vac.health.digital.gov.krd)
بۆئەم مەبەستە هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.
وەزارەتی تەندروستی — وەزارەتی پەروەردە
٢٤ ی ٧ ی ٢٠٢١
722 views13:02
2021-07-20 20:36:02
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرنگییدان بە حکومەتی ئەلیکترۆنی:
سیستەمی ئی- پەروەردە( e- parwarda) ی بەردەستخستووە، سیستەمی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەیە، کەتیایدا تەواوی داتای(مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خویندکاران و قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە) بە حکومی و ناحکومییەوە لەخۆ دەگرێت. پێشکەوتوترین بەرنامەی دیجیتاڵیە کە نووسراوەکان بە ئەلیکترۆنی ئاڵوگۆری پێدەکرێت لە قوتابخانەوە دەتوانرێت نووسراو بۆ پەروەردەی قەزا، پاشان بۆ پەروەردەی گشتیی و پەروەردەی گشتیش بۆ وەزارەتی پەروەردە و بە پێچەوانەشەوە ئەنجامبدرێت، و پشت بەپۆستەی دەستی نابەسترێت، گواستنەوەی قوتابیان و خوێندکاران لە نێوان قوتابخانە و خوێندنگەکاندا بە ئەلیکترۆنی بەرێوەدەچێت و سیستەمی نمرەی قوتابیان و خوێندکاران هەمووی بەئەلیکترۆنی کراوە لەگەڵ تەواوی داتا پێویستەکانیان، وە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی کۆگاکان و مووچەش کارادەکرێت. ئەمەش هەنگاوێک و ریفۆرمێکی گرنگی بواری بەرێوەبردنی زانیاری و پاراستنی داتاکانە و دەتوانێت ( ڕاپۆرتی شیکاری) پێشکەش بە بریاربەدەستانی پەروەردەیی بکات لەهەموو ئاستەکان بۆ وەرگرتنی بریاری گونجاو . لەبەرنامەی وەزارەتی پەروەردە دایە کە هەنگاوی ئاییندە ئەوەبێت :
١- دایک و باوکی قوتابی و خوێندکار دووهەفتە جارێک(فیدباک و هەڵسەنگاندنی فرەجۆر)ی قوتابییەکەیان لە رێگای ئەم سیستەمە بۆ بەردەست بخرێت.
٢- وێرای ئەوەی تەواوی داتای مامۆستایان و فەرمانبەران داخڵی ئەم سیستەم کراوە، ئەو هەنگاوەی ئێستا کاری لەسەر دەکرێت و بەردەوام دەبێت دۆسییەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوازێکی دروست سکان دەکرێت و ئەپلۆدی سیستەمەکە دەکرێت .
لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی (ئی - پەروەردە) بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، بەکارهێنەرانی دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داونلۆدی بکەن :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.softmax.eparwarda
386 views17:36
2021-07-20 11:18:13
378 views08:18
2021-07-20 11:16:57
370 views08:16
2021-07-19 16:32:22
قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی دوازدەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکەینەوە، کە پێویستە ڕۆژى شەممە رێکەوتى ٢٤ی٧ی٢٠٢١، واتا یەک ڕۆژ پێش دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکان دەتوانن سەردانى هۆڵەکانى ئەزموونى بکەن بە مەبەستى دڵنیا بوونى لە شوێنى تاقیکردنەوەکانیان، وە لە ئێستادا دەتوانن لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە شوێن و ناوى هۆڵى تاقیکردنەوەکانتان بدۆزنەوە ،بۆیە دووپاتى دەکەینەوە تاکو رێکەوتى ئاماژە پێکراوى سەرەوە ناوى قوتابیان لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەکان هەڵناواسرێت.
١-بەشى زانستى.
https://drive.google.com/drive/folders/1AEAs4p4rVVDQYkTcjqN21ZIYQE-7ReCy?usp=sharing
٢-بەشى وێژەیى.
https://drive.google.com/drive/folders/1Q89Q3FxESDzbAFgtBMpptCs1XjX-1UOC?usp=sharing
٣-بەشى پیشەیى.
https://drive.google.com/drive/folders/1p-pd-1Uar76xLtYV_lt78pzH3o8FMXNf?usp=sharing
بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان
٢٠٢١/٧/١٩
894 views13:32
2021-07-18 18:15:23
#بەپەلە بو قوتابیانی شنگال و دەوروبەری
730 views15:15
2021-07-18 15:24:04
خولێک تایبەت بە رێنماییکارانی پەروەردەیی لەهەولێر کۆتاییهات
ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، رێکەوتی ١٧- ١٨ی٧ی ٢٠٢١، خولێک بۆ "٤٣" رێنماییکاری پەروەردەیی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بەڕێوەچوو. خولەکە تایبەت بوو بە کێشەکانی گەشە و کێشە رەفتاریەکانی منداڵان، خولەکە بەھاوکاری سەنتەری باھۆز بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە، لە دووەم ڕۆژی خولەکە بروانامەی بەشداربوون لەلایەن مامۆستا "جبار جمال غریب" ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.
476 views12:24
2021-07-17 18:42:04
فەرمانی وەزاری
تایبەت بە چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی (١٢)ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە.
481 views15:42
2021-07-16 02:46:35
وەزیری پەروەردە سەردانی خولێکی تایبەت بە ڕاهێنانی ڕاهێنەران کرد
پێنج شەممە رێکەوتی، ١٥ی ٧ ی ٢٠٢١، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
سەردانی خولێکی تایبەت بە کارامییەکانی ڕاهێنانی ڕاهێنەران کەلەلایەن رێکخراوی "ترایەنگڵ" لە شاری هەولێر کرد.
شایەنی باسە خولەکە بۆ نوێنەرانی چەند وەزارەتێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند رێکخراوێکی لۆکاڵی بەرێوەچوو.
لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە دەست خۆشی لەبەشداربوانی خولەکە کرد سوپاسی رێکخراوی ناوبراوی کرد، پاشان رێز و سوپاسی وەزارەتی پەروەردەی ئاراستە کردن.
608 views23:46