Get Mystery Box with random crypto!

زانکۆ بورهان::zanko burhan

لوگوی کانال تلگرام zankoburhan — زانکۆ بورهان::zanko burhan ز
لوگوی کانال تلگرام zankoburhan — زانکۆ بورهان::zanko burhan
آدرس کانال: @zankoburhan
دسته بندی ها: سیاست
زبان: فارسی
مشترکین: 21.55K
توضیحات از کانال

کەناڵی فەرمی ڕۆژنامەنووس زانکۆ بورهان
بەدەر لەم کەناڵە بەرپرس نیم لەھیچ ئەکاونت و پەیجێک، بەتەنیا بەرپرسم لەم کەناڵەم لەتیلیگرام.

هاوکات لەلایەن دەزگای زانیاری و پاراستنەوە زۆر پەیج و ئەکاونتیان بەناوی مننەوە داناوە بۆ تیرۆری کەسایەتیم.

Ratings & Reviews

3.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

2

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها

2022-11-23 00:50:23 بەپێی سەرچاوەی زانیارییە ھەواڵگرییە دزە پێکراوەکانم سوپای پاسداران چەندین موشەک و درۆنیان لە ھەمەدانەوە بەرەو سنە و کرماشان و بانە و مەریوان ناردووە بەمەبەستی ھێرشی موشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە و دیموکرات و پاک و ھاوڵاتی مەددەنی.

بەئەگەرێکی زۆرەوە ئەمشەو بەکاتی کوردستان بەدیاری کراوی لەدوای کاتژمێر (01:00) بەیانی ھێرشەکان دەست پێ دەکەن بۆ پردێ و زڕگوێز و کۆیە.

تکایە دووربکەونە، چۆڵی بکەن.

ئەو ماڵانەی بەنزیکی 5 بۆ 10 و 15 کلیۆمەتر لەو بنکانەوە دوورن تکایە چۆڵی بکەن ئەوە پێش وەخت پێم وتن.

ھاوکات ھەموو ھەوڵێک ئەدەین بۆ ئاشکراکردنی پیلانەکانیان و بەدوای ڕێگەیەکەوەین بۆ کەلێن دروست کردن و تا ئاستێک بتوانین پیلانەکانیان بشێوێنین.
ئێمە ھێزی ئێرانمان نییە بەڵام ھەوڵ ئەدەین.

سەبارەت بەجۆری موشەکەکان
ھەر بەپێی سەرچاوەی زانیارییە ھەواڵگرییە دزەپێکراوەکانم توانیویانە جۆری موشەکەکانی ئێران ئاشکرا بکەن وەک موشەکی قاسمی 3 و قاسمی 4 و قاسمی 5 کە بەکاردەھێنن.

لەھەمووی گرنگتر کە بیزانن درۆنەکان سپێدراون بە حەشدی شەعبی واتە حشدی شەعبی بەشدار دەبێت لەو ھێرشانەی ئێران، زانیاریمان ھەیە یەکێتی ئاگادارە بەڵام ھیچی پێ ناکرێت وە زۆریش بەوە نیگەرانە.

پێویستە ھەوڵ بدرێ چەن کلیۆمەترێک لەدووری بنکە و بارەگاکانەوە درۆنەکان ھەر چۆنێک بێت بخرێنە خوارەوە بۆ ئەوکارە پێویستە دووربینی شەو و بیکەیسی و تاپڕیش بۆ مەودای نزیک بەکاربھێنرێت بۆ خستنەخوارەوەیان، چونکە درۆنەکان دووربینی ئامانجی موشەکەکانن.
ئەو درۆنانە لەکار بخرێن ئامانجەکانیان ناپێکن.

یەکەم موشەکیان بەرەو پردێ ئاڕاستە دەکەن، لەچەن کاتژمێری داھاتوودا بڕیارە جوڵە بکەن.

خودا منداڵان و و ھاوڵاتیان و خوشک و برا مسوڵمانە ڕاستەقینەکانم بپارێزێت.


#لەپێناو_خودا
زانکۆ بورھان
22.11.2022
Telegram @zankoburhan
1.4K viewsedited  21:50
باز کردن / نظر دهید
2022-11-22 22:53:22
ئەمە ھی دوێنییە بەڵام فریا نەکەوتم بەڤیدیۆ دەنگێک بڵاوی بکەمەوە لەسەر پیلانەکانی ئێران بۆ کردنە ئامانجی ھاوڵاتی مەددەنی ھەرێم.
ئەگەر تێبینی بکەن پێش ھێرشی دووەم ئەو تۆمارە دەنگیەم تۆمار کردووە، چەن کاتژمێرێک دواتر ھێرشی دووەمی ئەنجامدا.

ھێرشەکانی ئێران زۆر جددین پێویستە ھاوڵاتی مەدەنی و پەنابەری سیاسی ھەرێم لەبنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە و دیموکرات و پاک دووربکەونەوە.

#لەپێناو_خودا
2.7K viewsedited  19:53
باز کردن / نظر دهید
2022-11-22 21:37:10 زانیاری وردی دزەپێکراومان هەیە تکایە خەڵکی کۆیە و قەڵادزێ و جێژنیکان و زڕگوێز و پردێ دوور بکەونەوە لەبارەگانیان، پەنابەرانی سیاسی کەمپەکانتان چۆڵ بکەن.
بڕیارە لەخەڵکی مەدەنی بدرێت وەک فشار بۆ سەر پارتی و یەکێتی، چونکە لە١٤ی ١١ی ٢٠٢٢ ئێران لەگەڵ پارتی کۆبۆتەوە و لە١٦ی ١١ی ٢٠٢٢ لەگەڵ یەکێتی کۆبۆتەوە سەبارەت بەدوورخستنەوەی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان بۆ موسڵ هەردوو حیزب ڕەتیان کردۆتەوە، ئێرانیش کۆتا قسەی خۆی کردووە، پارتی و یەکێتی لەژێر فشاردان، ئێران زۆر خراپ هێرش و مووشەک باران دەست پێ دەکات، هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی، تا دووری ١٠ کیلۆمەتر لەبنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانە دوور بکەونەوە.
پیلانی هێرشی زەمینی زۆر جددییە هاوشێوەی ئۆکرانیا و ڕووسیا دووبارە دەبێتەوە.

تکایە دووربکەونەوە.

خوای گەورە منداڵانی کورد و خوشک و برا مسوڵمانە ڕاستەقینەکانم بپارێزێت.

زانکۆ بورهان
22.11.2022
Telegram @zankoburhan.

تێبینی ll پابەندی بڕیارەکەی ١٧ی ١١ی ٢٠٢٢ بەهیچ شێوەیەک بەردەوامی نادەم بەکارە ڕۆژنامەوانییەکانم، هەر شتێکیش بڵاوبکەمەوە لەپێناو خودا و منداڵ و خوشک و برا مسوڵمانە ڕاستەقینەکانمە.
3.4K viewsedited  18:37
باز کردن / نظر دهید
2022-11-22 21:29:41
بەهەفتەیەک پێش ئێستا زانیاری وردی دزە پێکراوی هەواڵگریم هەبووە لەسەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات.
بەدیاری کراوی لەشەوی ١٥ی١١ی ٢٠٢٢ زانیاری پێش وەختە بە من گەیەنراوە، دوای ئەو زانیاریانەن لەشەوی ٢١ی١١ی ٢٠٢٢ ئێران هێرشی موشەکی یەکەمی ئەنجامدا.
هەرچەندە هۆشداریم لەو بارەیەوە ئامادەکرد بەڵام دواتر پەشیمان بوومەوە لەبڵاوکردنەوەی.

بەچەن هۆکارێک یەکەم ئەو حیزبە ڕۆژهەڵاتییانە بەهیچ شێوەیەک شایەنی هیچ هاوکارییەک نین، چونکە زۆر بوختانچیین و تەوهین بەنێتی پاکی مرۆڤ دەکەن ئەزموونێکی زۆر خراپم لەگەڵیان هەیە و زۆریش بێوەفا و دەم و ناخ پیسن هەر وەک پەکەکە وان.
دووەم خەڵکی کوردستان بەشایەنی زۆر خۆ ماندووکردن و هاوکاری نازانم ئەوانیش زۆر بێ ویژدانانە بێ ڕێزیان بەنێت پاکی و دڵسۆزی ئێمە کردووە، لەبەر ئەم هۆکارانە بڵاوم نەکردەوە.
لەئێستادا لەبەر خاتری خودا و منداڵ و پیرەپیاو و خوشکان و برایانی مسوڵمانم ئەم زانیاریانەتان پێ دەدەم.

داوا لەهاوڵاتیانی مەدەنی دەکەم دوور بکەونەوە لەنزیک بنکە و بارەگانیان پیلان وا داڕێژراوە لەهاوڵاتی مەدەنی بدرێت وەک فشارێک لەدژی ئەوان.

ئاگاداربن ئەوە پێم وتن

زانکۆ بورهان
3.5K viewsedited  18:29
باز کردن / نظر دهید
2022-11-17 00:49:37
ئەم پێگەیە بۆ ھەمیشە لەکارخرا و وەک ئەرشیف دەمێنێتەوە.
4.2K viewsedited  21:49
باز کردن / نظر دهید
2022-11-17 00:34:17 زانکۆ بورهان::zanko burhan pinned a photo
21:34
باز کردن / نظر دهید
2022-11-17 00:33:40 پێنج ساڵ خزمەت ئەمە پاداشتەکەی بوو!؟

لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە 17.11.2017 دەزگای میدیای نوسەرنیوزم دامەزراند و لەسۆشیال میدیا (فەیسبووک) چالاکانە دەستمان بەکاری ڕۆژنامەوانی پیشەیانەی خۆمان کرد و چەندین بابەتی گرنگ و ڕاپۆرت و دۆکیۆمێنتاریمان لەسەر چەندین کەیسی گرنگ بڵاوکردەوە ھەتا 24.10.2019، کە بەھۆی ڕاپۆرتی دۆسییەی نھێنی کە چەندین دەنگی لاھور جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتیمان بڵاوکردەوە، ھەم خودی خۆم کەوتمە ناو مەترسی مەرگ و تیرۆری فیزیکی و کەسایەتییەوە، ھەم پێگەکانی نوسەر و خۆشم ھاککران و لەدژی خۆمان بەکارھێنرانەوە بەئێستاشەوە.

پاشان لە 11.03.2020 لەڕێگەی تیلیگرام و بەبێ بەکارھێنانی سۆشیال میدیاکانی دیکە (فەیسبووک) دووبارە لەدەرەوەی کوردستان دەستمان پێ کردەوە ھەتا ئەمڕۆ 17.11.2022 بەردەوام بووین، واتە دوو ساڵ لەکوردستان و سێ ساڵ لەدەرەوەی کوردستان بەردەوام بووین لەکاری ڕۆژنامەوانی پیشەیانە و بێ لایەنانەی خۆمان.
ھەر لەمڕۆشدا بەھەموو لایەکی ڕادەگەیەنم بەیەکجاری واز لەکاری ڕۆژنامەوانی دەھێنم و چیتر وەک ڕۆژنامەنووسێک نام بینەوە.

ھۆکارەکانم بۆ وازھێنانم زۆرن لەگرنگترینیان نەبوونی کات و زۆربوونی ئەرکەکانی ڕۆژانەی خۆمە.
بێ باکی خەڵک لەئاست ماندووبوونمان و بوختان و درۆ و ناوزڕاندنی خەڵکە بەکەسایەتی و ڕەوشت بەرزی ئێمە، کە ئەو خەڵکە دانە و دوان نین و ئێستا زۆرینەی کۆمەڵگەن.
ھەرجابۆیە لەبەر ئەم ھۆکارانە پێش چوار مانگ ھۆشداریم لەبارەی وازھێنانم لەم ڕۆژەدا چەنجارێک دابوو و ڕاگەیاندبوو، ھەربۆیە لەمڕۆدا کۆتایی پێ دەھێنین و گەردنی ھیچ کەسێک لەسەر بچووکترین گومانی خراپ بەکەسایەتی و ڕەوشتی ئێمە ئازانەبێت و ئەوە با ھەقێک بێت لەو دنیا لەگەردنی ئەو کەسانە.

لەگرنگرترین ئەو کەیسانەش کارم لەسەرکردوون.
کەیسی سەرۆک جاش و ئەنفالچییەکانی ناو پارتی و یەکێتی.
کەیسی دۆسیەی نھێنی و پڕۆژەی تیرۆری کەسایەتی زانیاری و پاراستن.
کەیسی تاوانەکانی مەلا مستەفا و کۆمەڵکوژییەکانی.
کەیسی خنکاندنی زیندانی لەزیندانەکانی پارتی.
کەیسی سکانداڵەکانی لاھور جەنگی بورھان.
کەیسی ڕفاندنی منداڵانی کورد لەلایەن پەکەکە و تاوانەکانی.
ئەوانە لەگرنگترین ئەو کەیسانە بوون کە کارم لەسەر کردوون، لەگەڵ دەیان ڕاپۆرتی جۆراوجۆری ھەستیار و گرنگ کە زۆرێکتان دیوتانن.
ئەتوانم بڵێم ئەو کەیسانەی من باسم کردوون پێشتر باسنەکراون و لەئێستا و داھاتووشدا بەئەستەم باس دەکرێت، مەگەر کەسێک ژیانی خۆی بکاتە قوربانی و خوداش پشت و پەنای بێت ئەگینا ئەستەمە لەنێو کوردا زانکۆ بورھانێکی دیکە دروست ببێتەوە، کە بێ لایەن و سەربەخۆ و ڕاستگۆ و خۆنەویست بێت و بەدۆکیۆمێنت و بەڵگەوە کار لەسەر ڕووداو و بابەتە ھەستیارەکان بکات.

ئەتوانم ئاشکرای بکەم جگە لەکاری ڕۆژنامەوانی بەپشت بەستن بەزانیارییە ھەواڵگرییە دزە پێکراوەکان بەتایبەت ئێران- گیانی نزیک بە (٧٠) پێشمەرگە و کادر و سەرکردەی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتم لەپیلانی تیرۆر و تەقینەوە و کۆمەڵکوژی ئاگادارکردۆتەوە و ڕزگارکردووە، کە ئێستا ڕای دەگەیەنم، بەڵام لەبەرامبەردا و لەپاداشتی ئەو کارەمدا لەکۆتایدا بەتیرۆری کەسایەتییم و پیاوی ئیتلاعات وەڵامم دراوەتەوە!
ئەمانەم بەبەڵگە و تۆماری دەنگی لایە ئەگەر بێت و بڵێن وانییە، وەڵامی جەرگ بڕمان دەبێت بۆیان.

دڵخۆش و شادمانم ھیچ کاتێک نەبەھەڕەشە، نەبەپارە و تەڵەی ئافرەتی موخابەراتی تێنەکەوتین و سەرکەوتین.
لەپشت ئەو ئازایەتی و غیرەت و عیزەتەوەی ئێمەوە تەنیا خودایەک و ئیمانێکی بەھێز ھەبوو، کە خەڵکانێکی نەفام لەوە تێنەدەگەیشتن و ئێمەیان ھەرجارە و بەپیاوی دەزگایەکی ھەواڵگری بێ ڕەوشت دەدا لەبێژنی ئاوەزی خاڵییان، ئیتر نەیاندەزانی ئەوە ھێزی ئیمانە و لەھەر مرۆڤێکدا ھەبێت خودا بەسەر دژ و دووژمنەکانییدا سەریدەخات و دەیپارێزێت ھەتا ئەوکاتەی ویستی لەسەر بێت. ئەو دەروون نەخۆش و فەقیرعەقڵانەی کۆمەڵگا ھەرجارە و بەزانیاری و پاراستن و میت و ئیتلاعات و مۆساد و سی ئای ئەی و داعش پێناسەی ئێمەیان دەکرد، دەبێ ئێستا بەوازھێنانی من چی قانجازێک بکەن!؟

چەن بارە پێتان ڕادەگەیەنمەوە ھیچ پەیج و ئەکاونتێکم لەفەیسبووک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نییە و نابێت، ئەوەشی ھەیە بەناوی منەوە دانراون پەیج و ئەکاونتی موخابەراتین(پاراستن-زانیاری).

لەکۆتایدا زۆر سوپاس بۆ سەرچاوەکانی زانیارییەکانم، بۆ ئەو کەسانەی پشتگیر و پشتیوانم بوون، سوپاس بۆ نزای دایکی منداڵە ڕفێنراوەکان، بۆ ئازیز و خۆشەویستمانم.


خواتان لەگەڵ بۆ ھەمیشە.
(إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ)
————————————
بەڵێ دیارە لەناو قەومی بەصیتا قەدری سەنعاتكار
وەكو عەكسی قەمەر وایە لەناو حەوزێكی لیخندا.
#گۆران

زانکۆ بورھان
17.11.2022
Telegram @zankoburhan
4.4K viewsedited  21:33
باز کردن / نظر دهید
2022-11-17 00:33:36
پێنج ساڵ خزمەت ئەمە پاداشتەکەی بوو!؟

گیانی نزیک بە (٧٠) پێشمەرگە و کادر و سەرکردەی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتم لەپیلانی تیرۆر و تەقینەوە و کۆمەڵکوژی ئاگادارکردۆتەوە و ڕزگارکردووە.
4.2K viewsedited  21:33
باز کردن / نظر دهید
2022-11-14 21:39:23
پەکەکە و ڕفاندنی منداڵانی کورد
#بەشی_شەشەم

لەم ڕاپۆرتەدا ناوی (٢١) منداڵی دیکەتان بۆ ئاشکرا دەکەین، کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لەلایەن پەکەکەوە ڕفێندراون.
بەمەش تا ئەم ڕاپۆرتە ناوی (٨٧) منداڵی ڕفێندراومان بەبەڵگە و دۆکیۆمێنت و وێنە و ناسنامەوە بڵاوکردۆتەوە.
لێرەدا کۆتایی پێ دەهێنین و ئەمە کۆتا ڕاپۆرتمانە و بەیەک جاری وازهێنانی خۆم لەکاری ڕۆژنامەوانی ڕادەگەیەنم.
سوپاس بۆ ئەوانەی خۆشیان ویستین و زانیاریان پێ داین.

بەخوداتان دەسپێرم.

زانکۆ بورهان.
14.11.2022
Telegram @zankoburhan
Telegram @NUSERnews
6.6K viewsedited  18:39
باز کردن / نظر دهید
2022-11-11 03:05:18 بەفایلی دەنگی بۆ ئەوانەی گرفتی ئینتەرنێتیان هەیە لەئێران، دەتوانن بەدەنگ گوێ بیستی بن.
1.9K views00:05
باز کردن / نظر دهید