ئەمڕۆ بەھاری تەمەنمان بووبە ٢٦
لەخودای بەدیھێنەر داواخوازین ئەو تەمەنەشی کە ماومانە بەجوانی و ھۆشیاری و سەربەرزی و ئیمانەوە ھەتا جیھانی ڕاستەقینە بەڕێی بکەین.
سوپاس و ستایش بۆ خودای مەزن، کە ھەموو کات ڕێنشاندەری منن بووە لە لەزانایی و نەزانیمدا. سوپاسی ئەو خودایە دەکەم، کە ٢٦ ساڵە ئەمژێنێ و ئەمپارێزێ.
داواکارم لەداوالێکراو لەئاست نزاکانی دایکی ئازیز و کۆچ کردوومدا بم و ھەتا قیامەت کوڕێکی باش و باشترین بم.
زۆریش خۆشحاڵم، کە ئەمساڵ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کەوتۆتە ھەمان ساڵ ژینی بوونی منەوە.
خوای گەورە یارمەتیدەرمان بێت لەبرسێتی و تینوێتی ئەم مانگە و بەئاسانی میوانداری لێ بکەین و زیاتر ئیمان و ھیدایەت لەناخماندا ڕەگ داکوتێ و لەکردار و گوفتارماندا ڕەنگ بداتەوە..
بەخێرھاتنی ڕەمەزان لەخوشکان و برایانی ھاودینم دەکەم.
نزاتان بۆ دەکەم خودا میھرەبانتر بێت لەگەڵتان..
Zanko burhan
02.04.2022
@zankoburhan