Get Mystery Box with random crypto!

بەئەندازەی ئەو تەمەنەی کە ھەمە و ئاشنایی مێژوو و کارەکتەرە سیا | زانکۆ بورهان::zanko burhan

بەئەندازەی ئەو تەمەنەی کە ھەمە و ئاشنایی مێژوو و کارەکتەرە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستانم، لەچەپ تا ڕاستی، لەکۆن تا تازەی، لەبچووک تا گەورەی، نەم دیوە بەئەندازەی ھیسەم عەبدولواحید ساختەچی و لەب لەبان و ھەڵپەرەست و درۆزن و بێ چاوەڕوو و بێ ڕێز بێت!.

بەواتایەکی دیکە بێ چاوەڕوویی مرۆڤ بگاتە ئاستێک، شتێک بکات، کە بڕوای پێ نەبێت، تەنیا بۆ خۆجوان کردن و بەدەستھێنانی سۆز و دەنگی خەڵک بێت!

ئەو کاکە ھەیسەمەش یەکێکە لەو مرۆڤە بێ ڕەوشتانەی ناو کۆمەڵگەی کوردی، کە ھەموو شتێک دەکات لەپێناو بەرژەوەندییە کەسییەکانیدا.

بەھەموو تەمەنی نوێژی نەکردووە، یەک جار چییە لەتەمەنیدا نەچۆتە مەزگەوت و بەشداری نوێژی ھەینی نەکردووە، وە خۆشی بەئاشکرا لەکۆڕێکیدا وتوویەتی من نوێژ ناکەم..
تۆ کە بەتەمەنت نوێژت نەکردووە، ناشزانی قیبلە لەکوێیە و ئەتەحیاتیش نازانیت، ئایەتێک چییە لەبەرت نییە، چ جای سورەتێکی کورت، خێرە ئێستا بۆ سۆشیال میدیا نوێژ درۆینە دەکەی!؟

ئەتەوێت بەم ساختەچێتییەت دەنگی گێلە کوردی بەشمەینەتی فەقیر عەقلی پێ بەدەست بێنیت!؟
وەک چۆن سەردەمانێک مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان تەنیا بۆ خۆخۆشەویستکردن و ڕاکێشانی دەنگی گێلە کوردی بەناو مسوڵمان نوێژیان دەکرد و وێنەکانیشیان بڵاودەکردەوە و ناوی خوایان دەھێنا، لەکاتێکدا بەتەمەنییان نوێژێکی ھەینییان بەکۆمەڵ نەکردووە لەمزگەوتدا!! ئێستا تۆ ھاتوویت ئەتەوێت سود لەو ئەزموونە ساختەچییەتییەی ئەوان ببینیتەوە!؟

فەرموو پێمان بڵێ ھەینی ڕابردوو لەم مزگەوت بوویت!؟
فەرموو پێمان بڵێ مانگی ڕابردوو چەن جار چوویت بۆ مزگەوت، بۆ نوێژی بەکۆمەڵ!؟
خێرە ئێستا ھاتوویت بەس بۆ یەک وێنە نوێژە درۆینە دەکەی، کە نوێژیش نازانیت!؟

ھەر ساختەچییەتییەک پێت خۆشە بیکە تا ئەو ئاستە ئازادیت، بەس لێت قبوڵ ناکەین ئەگەر بێت و ئیسلام بەکاربھێنیت لەکارەساختەچێتییەکانتا.
چون ئیسلام ھی ئەوە نییە ساختەچێتی پێوە بکەی، ئەوانەشی ئیسلامییان بۆ ساختەچێتی بەکارھێنا خوای گەورە لەم دنیا کردنی بەخاشاک، تۆش ئەبیت بەخاشاک.

ھیوادارم ھیچ مسوڵمانێکی کورد بەو ساختەچێتییەی ئەو نمونە بێزراوانەی ناو زەلکاوی سیاسەت فیرونەخوات و باشتر بیربکاتەوە.


زانکۆ بورھان
21.04.2022
Telegram @zankoburhan