Get Mystery Box with random crypto!

ئەمە باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی بزانن مافیا حکومتان دەکات. لەوە | زانکۆ بورهان::zanko burhan

ئەمە باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی بزانن مافیا حکومتان دەکات.

لەوەتی ھەرێمی کوردستان دامەزراوە شتێک نەبووە بەناوی حکومەت و حیزب، ئەوەی ھەبووە و ھەیە مافیا بووە و ھەیە لەبەرگری ئاسایش و پۆلیس و ھێزی ئەمنیدا.
دادوەرەکانیشی کۆمەڵێک سەرخۆش و ھەرچی پەرجی بوون و ھەن.

پێشمەرگە و سوپاکەشی کۆمەڵێک میلیشیای تاوانکاری جەنگن.

سەرۆک و وەزیر و بنکردە و سەرکردەکانیشی کۆمەڵێک بەرازی مشەخۆرن و ھیچ تیا بەسەر نەبوون.

پەڕلەمانتار و ئۆپۆزسیۆنیشی کۆمەڵێک برسی ھەلپەرەست و نەدی و بدین.

گەنجانی ئێمە لەبەر بێ پارەیی و بێ کاری ڕوو لەئەورووپا ناکەن، لەبەر ستەم و زۆرداری لەواری خۆیان ھەڵدێن و دەبن بەپەنابەر، ھەندێکیشتیان لەنیوڕادا دەمرن.

من ھیچ ئومێدێکم بەدوای ئەو مافیانەش نیە، چون ئەوەی کە دێ ھەر مافیایە، بەڵام بەماسکێکی نوێتر، ھەم دیسان مەزراری ئاژەڵان دەست پێ دەکاتەوە، مەڕەکان کار دەکەن و بەرازەکان دەیخۆن، سەگەکانیش دەبن بەپاسەوانی بەرازەکان، ئاوا ئیتر ئومێد بەیەکجاری ئەمرێت.


مافیاکانی گروپی جەلالی و مەلایی، ھیچ سنورێکی ڕەوشتی و ویژدانیان نییە و نەبووە، ھەموو کارێک دەکەن بۆ مەینی غیرەت و کەرامەتی گەنجان، خۆشیان ناو ناوە ئاسایش و ھێزی ئەمنی.

بۆیە باشتر وایە ھەموومان ببین بەخولەپیرە بۆ پاراستنی شکۆ و کەرامەت و ڕێزمان.

بۆیە چارەسەر تەنیا ئەوەیە ھەموو ببین بەخولەپیزە.

زانکۆ بورھان
11.05.2022
Telegram @zankoburhan