Get Mystery Box with random crypto!

ئەگەر بکوژی ئەم تاوانە نەدۆزرێتەوە، ئەوا مەسرور بارزانی وەک سە | زانکۆ بورهان::zanko burhan

ئەگەر بکوژی ئەم تاوانە نەدۆزرێتەوە، ئەوا مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت لێی بەرپرسیارە، چونکە لەژێر دەسەڵات و حکومەتەکەی ئەودا، کە پێک ھاتووە لەدەسەڵاتی دادوەری و ئاسایشی ھتد.. ئەو تاوانە ئەنجامدراوە.

ھاوڵاتی سامی یاسین عەزیز، کە پێشتر لەلایەن برایەکی خۆیەوە بەناوی حیسام یاسین عەزیز ناسراو بە حیسام چاوشین، ھەوڵی کوشتنی داوە و برینداری کردووە، ھاوڵاتی قوربانیش لەڕێگەی پەنابەردن بۆ پۆلیس و دادگا ڕێکاری یاسایی لەدژ گرتۆتەبەر، لەپاشەوەی بۆی دەردەکەوێت کەیسەکەی گرنگی پێ نادرێ و بەلاڕێدا دەبرێت، چوار مانگ پێش ئێستا لەڕێگەی میدیاوە ئاشکرای کرد، کە بەرپرسێکی پارتی لەپشت پاراستنی براکەیەتی بۆیە دەستگیر ناکرێت، سەرەنجام چەن ڕۆژێک پێش ئێستا لەکۆیە بەکوژراوی دۆزرایەوە.

ئێستا کاتی ئەوەیە مەسرور بارزانی شانازییەکانی خۆی بەسەروەری یاسا و حکومەتەکەی بەکردار بسەلمێنێت، با بزانین تا چەن ڕاستگۆ بووە لەوتنی سەروەری یاسا لەکوردستان.

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانم عیسام چاوشین پەیوەندییەکی زۆر بەھێزی لەگەڵ ھێرشە ڕەش بەڕێوەبەری جموجۆڵەکانی ئاسایشی ھەولێر و بارزان قەساب جێگری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر ھەیە.
چەندین تاوانیشی لەناوە و دەرەوەی کوردستان بۆ ئەنجامداون و بەبڕبڕەی پشتی حیسام لەکوردستان دادەنرێن.

حیسام کە ئێستا تۆمەتبارە بەکوشتنی براکەی یەکێکە لەگەورە قاچاخچی و مافیاکانی کورد لەیۆنان.

چاودێری ئەم کەیسە دەکەین..

زانکۆ بورھان
13.05.2022
Telegram @zankoburhan