Get Mystery Box with random crypto!

ھەر سەبارەت بەکەیسی سامی یاسین عەزیز چوار نووسراومان بۆ نێدراو | زانکۆ بورهان::zanko burhan

ھەر سەبارەت بەکەیسی سامی یاسین عەزیز چوار نووسراومان بۆ نێدراوە.

بە (٢٢) ڕۆژ پێش کوژرانی لە (١٨-٠٤-٢٠٢٢) سکاڵای لەسەر دوو تۆمەتبار تۆمار کردووە بەناوەکانی ( سالار، ع، ع ) و ( قەھار، ع، ع )، کە ئاماژەی بەوە کردووە بەزۆر دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر و دژی براکەی قسەی پێ کراوە لە مایکی میدیاکانەوە.


ڕۆژێک دواتر لە (١٩-٠٤-٢٠٢٢) لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی پشکنینی پزیشکی بۆ دەرکراوە، کە پشکنینی لەواتەی (لواطة) بۆ بکرێت تا بزانرێ ئایا دەست درێژی کراوەتەسەر یاخود نا، ھەر ھەمان ڕۆژ ئەنجامەکان دەردەچن و ئاماژە بەوە دەکەن بەڵێ دەستدرێژی کراوەتەسەر.

بەپێی لێدوانی ھاوڕێیەکی حیسام چاوشین بۆ ئێمە، دوو تۆمەتباری سکاڵا لەسەر تۆمارکراو دەستگیر دەکرێن و پاشان بەکەفالەت ئازاد دەکرێن..


ئەوەی جێگەی گومانە لێرەدا دوو خاڵە لەسەر ئەو نوسراوانە.

خاڵی یەکەم وێنەی سامییە لەسەر نوسراوی ژمارە چوار وەک دەردەکەوێت لەسەر وێنەیەکی ئاسایی خۆی کراوە بەوێنەی کەسی، کە ھیتفۆنێکی لەگوێدایە، بەوەش خۆی ئەو وێنەیەی لەلای وێنەگرێکی پیشەیی نەگرتووە، وەک شتێک ئامادەکراوە بۆی.


خاڵی دووەم ھەر لەھەمان نوسراوی ژمارە چواردا پاکەتێکی جگەرەی ئەورووپی دەردەکەوێت، کە لەکوردستان پاکەتی لەو شێوە و جۆرەی تێدانییە.

ئێمە بەڕاستی نازانین ئەم نوسراوانە ڕاستن یاخود نا، ئەم نوسراوانە لەلایەن ھاوڕێیەکی حیسام چاوشین بۆ ئێمە نێدراوە، بەمەبەستی بڵاوکردنەوە.

داواکارین پۆلیسی کوردستان بەوردی و پەرۆشییەوە لەو کەیسە بڕوانن و تۆمەتبارانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە و دەستگیر بکەن، تا بەسزای تاوانەکانیان بگەیەنرێن.


زانکۆ بورھان
20,05,2022
Telegram @zankoburhan