Get Mystery Box with random crypto!

زۆر بەسادەیی دەپرسم پەکەکە چی دەکات لەچەمچەماڵ !؟ چەمچەماڵ نە | زانکۆ بورهان::zanko burhan

زۆر بەسادەیی دەپرسم پەکەکە چی دەکات لەچەمچەماڵ !؟

چەمچەماڵ نە تورکیایە و نە کرمانجستانە و نە بنکە و بارەگای تورک و میتی لێیە، نە ھیچ ھۆکارێک تا پەکەکە لەوێ بێت!

بێ زەحمەت چی دەکەن لەوێ!؟
وتمان لەقەندیلن قەینا وا پێویست دەکات، ئەی چی دەکەن لەچەمچەماڵ!؟

کاتێک ئێمە دێین بەبەڵگەوە دەڵێین ئەوانە بەکرێگیراوی میتی تورکن، خەڵکە عەوامەکە بڕوا ناکات و ئێمە بە میت و پاراستن تۆمەتبار دەکەن !

لەکاتێکدا (٢٣) ساڵ پێش ئێستا ئۆج ئالان بەڤیدیۆ لەگەڵ میتی تورک قسە دەکات، کە چۆن ھەرێمی کوردستان داگیر بکەن بۆ تورکیا، ئەوە وتی وتی و بوختان و قسەی نەیارەکانی پەکەکە نییە، ئەوە گفتوگۆی ئۆج ئالان و میتی تورکە، کە بڵاوکراوەتەوە.
ئێمەش لەتیلیگرام تەواوی قسەکانیمان داناوە و بەشێکیشیمان بەژێرنووسی کوردی بڵاوکردۆتەوە.

بۆ ئێمە جێگەی پرسیار نییە، کە پەکەکە چی دەکات لەچەمچەماڵ، چون وەڵامەکەی ئەزانین، "بەس عەوامە داماوە نەخوێندەوارەکەی بیری کوردایەتی ئەوە نازانن"، کە زۆرینەن.

ھەموو ئەوانەی کە ڕووئەدەن بەناوی شەڕی تورکیا و پەکەکە ھەمووی یاریین.
یاریەکەش بەوجۆرەیە، تۆ وەرە من ڕائەکەم ھەتا تۆ بێیت من ڕادەکەم تا ئەگەیتە ئەو شوێنەی، کە تۆ مەبەستە، بەڵام بۆ ئەوەی نھێنی یارییەکە ئاشکرا نەبێت، پێویستە شەڕە بەرد بکەین تا بزانن ئێمە دووژمنی یەکیین.

ھەڵبەتە من گومانم لەنێت باشی زۆرێک لەگەریلا و کادرەکانی پەکەکە نییە، کە ئەوانیش ھەر عەوامە زۆرینە نەخوێندەوارەکەن، ئەوەی پەکەکە وەک دامی دامە یاری پێ دەکات، ئەوانە بەکرێگیراوی میتی تورکن.

بۆ نمونە دۆران کاڵکان یەکێکە لەئەفسەرە نھێبییەکانی میتی تورک لەناو پەکەکە، کە فەرماندەیەکی گەورەی پەکەکەیە و دایک و باوکیشی تورکە!
ئۆج ئالان خۆی دایکی تورکە!
زیاتر لەسەددا (٧٠)ی سەرکردایەتی پەکەکە یان دایکیان تورکە یاخود باوکیان تورکە!

ئەی لەنێو حیزبە چەکدارییەکانی دیکەی کوردا شتی وا ھەبووە و ھەیە!؟ بێ گومان نەخێر ھەموویان دایک و باوکیان کوردن، یەک کەسیان تێدانییە فارس بێت یان عەرەب، بەس لەناو پەکەکە ئەو شتە ھەیە، جا ئەشڵێن ئەوانە چەپی تورکن! لەکاتێکدا میتی تورکن! ھەرگیز ئەو دایک تورک و باوک تورکانە لەشەڕە ساختەکانیان ناکوژرێن، بەس فەرماندە دایک کورد و باوک کوردەکان دەکوژرێن!

بیربکەنەوە تا تێبگەن چ باسە.

ڤیدیۆی ئۆج ئالان لەگەڵ میتی تورک، کە چۆن باس لەداگیرکردنی ھەرێمی کوردستان دەکەن.
https://t.me/zankoburhan/1096

زانکۆ بورھان
21.05.2022

Telegram @zankoburhan