Get Mystery Box with random crypto!

چەن بێ ویژدانییە موچەی ئەم ژن و مێردە بێ سود و بێ کەڵکە مانگان | زانکۆ بورهان::zanko burhan

چەن بێ ویژدانییە موچەی ئەم ژن و مێردە بێ سود و بێ کەڵکە مانگانە ١٨ ملیۆن دینار بێت، کەچی موچەی ژینگەخاوێنێک نزیک بە (٤٠٠) ھەزار بێت و زۆرجاریش چەن مانگێکیش دوادەخرێت!
ئەم دوانە کە نمونەی تەواوی پەرلەمانتارە کوردەکانی عێراق و ھەرێمن "ھەڵبەتە جگە لەکاک عەلی حەمە ساڵح" باشترین نمونەن بۆ نیشاندانی ساویلکەیی میللەتێک.

زۆر بێ ویژدانییە ئەم ژن و مێردە ھەتا ئێستا ھێندەی ١٠ خولەکی ژینگەخاوێنێک، کە زۆرێکمان سبەینان زوو بینیومانن چۆن خۆڵ و خاشاکی ناوشەقام و قەراخ شەقامەکان پاک دەکەنەوە، سودیان بۆ کورد و عێراقییەکان نەبووە!.

ھەڵبەتە لێرە من ڕەخنە لەو ژن و پیاوە بەڕێزە ناگرم، ڕەخنە لەساویلکەیی میللەتەکەم و ئەو خەڵکە دەگرم.

من نازانم کەی ئەو خەڵکە لەوە تێدەگات دۆخ و ژیان و ئێستا و داھاتووی بەپەرلەمان و پەرلەمانتارەکان ناگۆڕێت!

کەی تێدەگەن پەرلەمان لەوڵاتی جیھانی سێھەم بۆ ھەڵخڵەتاندنی میللەتە!
بەنمونە لەسەردەمی بەعسدا ھەر حیزبی دەسەڵاتدار یەکەم بوو، چونکە لەدەسەڵات بوون، لەکاتێکدا خەڵکی لەبەعس لەدڵەوە ناڕازی بوون، ھەروەھا ئێرانی ئێستاش بەھەمان شێوەیە.

من نازانم کەی ھۆشیاری ئەو خەڵکە دەگاتە ئەو ئاستە لەوە تێبگات پەرلەمان شانۆگەری حیزبی دەسەڵاتدارە لەوڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست!
کەی بەھۆش دێنەوە پەڕلەمانی ئێمەومانان پەڕلەمانی ئەورووپا و ئەمریکا و ئوسترالیا نییە!.


زانکۆ بورھان
25.08.2022
Telegram @zankoburhan