Get Mystery Box with random crypto!

بەم زوانە لەڕۆژھەڵاتەوە پەیامی دایک و باوکە منداڵ ڕفێندراوەکان | زانکۆ بورهان::zanko burhan

بەم زوانە لەڕۆژھەڵاتەوە پەیامی دایک و باوکە منداڵ ڕفێندراوەکان دەبیستن.

توڕەیی ھەندێک لەو دایک و باوکانە لەئاستێکدایە ھەڕەشەی خۆسوتاندن دژی ڕفاندنی منداڵەکانیان لەلایەن پژاکی سەر بەپەکەکە دەکەن.

شۆڕشی دایک و باوکە منداڵ ڕفێندراوەکان لەدژتان دەست پێ دەکات.
ھەتا زووە منداڵەکان بگەڕێنەوە و داوایی لێبوردن بکەن.

شۆڕش بەڕفاندنی منداڵ و بازرگانی ماددەی ھۆشبەر و تیرۆرکردن ناکرێت.

ھەموو پشتگیرییەکی دایک و باوکەکان دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەکانیان.


زانکۆ بورھان
07.09.2022
Telegram @zankoburhan