Get Mystery Box with random crypto!

من وا ھەست دەکەم یەکێک لەمەرجەکانی دانانی بەرپرسە ھەواڵگری و ئ | زانکۆ بورهان::zanko burhan

من وا ھەست دەکەم یەکێک لەمەرجەکانی دانانی بەرپرسە ھەواڵگری و ئاسایشییەکانی یەکێتی لەشوێنە ھەستیارەکان، پێدانی مەلەفی ئابڕووبەرانەیە بەیەکێتی بەنمونە ئەگەر یەکێتی کەسێک بکات بەبەرپرسی دەزگای زانیاری ئەوا ھەر لەلایەن ئەو دەزگایەوە ڤیدیۆیەکی سێکسی لە بەرپرسەکە تۆمار دەکەن ھاوشێوەی بەعس بەئاشکرا و ڕەزامەندی خۆی.

ئەوەش بۆ ئەوەیە لەدەست سەرۆکی حیزبدا بێت و کۆنتڕۆڵ بێت و بۆ کاتی خۆی ئەگەر بوو بەدووژمن بەوە بیشکێنن، بەنمونە یەکێتی ڤیدیۆیەکی کۆنی ئەژی ئەمینی لەگەڵ ژنێک بڵاوکردۆتەوە، کە ھی پێش ساڵی ٢٠٠٠، کە ژنەکە وا دەڵێن لەلایەن ئەژی ئەمینەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری و ئەویش دەڵێت وایە.

ڤیدیۆکە ھەڵگیراوە بۆ ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ لەم ڕۆشدا بڵاوکرایەوە!.
لەگەڵ ئەوەشدا ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی بەشەکانی دیکە دەکەن.


پرسیارەکە ئەوەیە سەردەمێک ئەو ڤیدیۆیە تۆمارکراوە لەھەموو کوردستاندا ڕەنگە ٢٠ کامێرا نەبووبێت، لەھیچ تاوانێکی لەو جۆرەدا لەو ساڵانە و لەم ساڵانەشدا ڤیدیۆ دانپێدانان تۆمارنەکراوە و ناکرێت.

دووەم باشە بۆ لەسەر ئەو تاوانەی سزای یاسایی نەدراوە، کە خۆی دانی پێدادەنێت!؟

سێھەم چۆن کەسانێکی وا داوێنپیس و تاوانبار لەناو یەکێتی دوای چوار ساڵێک دەبن بەدامەزرێنەری دەزگایەکی ھەستیاری دیکەی یەکێتی بەناوی دژەتیرۆر و پاشان لەناو دەزگای زانیاری کاردەکەن و دەبن بەبەڕێوەبەری یەکەمی ئەو دەزگایە!؟

لەھەمووی گرنگتر کەسانێک تاوانباربن بەدەستدرێژی سێکسی چۆن متمانەی کارکردنی پێ دەدەن، لەکاتێکدا خۆتان باشدەزانن لەڕابردوودا چی کردووە!؟
یان ھەر ئەوەیە کە خۆتان ئەوکارەتان بەمەبەست کردووە.


زانکۆ بورھان
Telegram @zankoburhan