Get Mystery Box with random crypto!

#زانیاری_پێشوەختە سۆشیال میدیاکانی یەکێتی ئەمە چوارەمین جاریا | زانکۆ بورهان::zanko burhan

#زانیاری_پێشوەختە

سۆشیال میدیاکانی یەکێتی ئەمە چوارەمین جاریانە لەماوەی دوو مانگدا ڕاپۆرت لەسەر چۆنێتی ساختەکردنی دەنگ و ڤیدیۆ بڵاودەکەنەوە، کە بەدیب فەیک ناسراوە.

ئەوە زانیاری نییە بەخەڵکی بدەن بەڵکوو ئامادەکارییە بۆ بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگی و ڤیدیۆیەکانی سەرکردەکانی یەکێتی بەتایبەت بافێڵ تاڵەبانی، بۆ ئەوەی پێشوەختە خەڵک ئامادە بکەن، کە لەکاتی بڵاوبوونەوەیاندا وای نیشان بدەن ھەمووی ساختەن و بەدیب فەیک دروست کراون، ئەمەش تەکنیکێکی دەزگای زانیارییە بۆ گومان دروست کردن بۆ ئەو دەنگ و ڤیدیۆیانەی، کە گومان دەکەن بڵاوببنەوە، کە بەشێکی زۆری لای ئەژی ئەمینە.

مەلەفەکانی تیرۆر، دەنگەکان بۆ تیرۆرکردن، زیندانییە نھێنییەکان، ھاوکاری کردنی دووژمنانی کورد لەپێدانی زانیاری وردی ھەواڵگری، بەشداری کردن لەتیرۆرکردنی سەرانی پەکەکە، ڤیدیۆ نەشیاوەکانی سەرکردایەتی یەکێتی، ھتد....
ئەمانە مەترسییان بۆ یەکێتی ئێستا دروست کردووە.

ئێستا شەڕەکە لەلاھورەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەژی ئەمین.
ھەموو ئەم شەڕانەش لەبەرژەوەندی لاھوردایە.

لەماوەیەکی زەمەنیدا بەھاوکاری وەھاب و دەرکراوەکان و لاھورییە نووستووەکان کودەتا بەسەر یەکێتی ئێستا دەکرێ چەندین کەس دەکوژرێن و تیرۆردەکرێن.
سەری مارەکەش بەئەگەرێکی زۆرەوە پان دەکرێتەوە.

کاردانەوەکانی گروپی تاوان کە بەم نزیکانە وا بڕیارە چەن جوڵەیەک بکەن، وەک بڵاوکردنەوەی چەن تۆمارێکی ڤیدیۆی ئابڕووبەرانەی چەن سەرکردەیەکی سیاسی و حکومی و سەربازی پارتی بەمەبەستی دروستکردنی فشار بۆ سەر ئەژی ئەمین، بەڵام بێ سود دەبێت.


ئەوە ئێستا من پێتان دەڵێم کە ھیچ شتێک ڕووینەداوە، ھەموو ئەوانە دێنەدی بەزیادیشەوە، ئەو ڕۆژە دێ دەگەڕێنەوە بۆ ئەم زانیارییە پێش وەختانە، ھەر تۆمارێکی دەنگی و ڤیدیۆیەکی گروپی تاوان بڵاوکرانەوە گومانتان نەبێت کە ڕاستن.

زانکۆ بورھان
03.11.2022
Telegram @zankoburhan