Get Mystery Box with random crypto!

بەپێی سەرچاوەی زانیارییە ھەواڵگرییە دزە پێکراوەکانم سوپای پاسد | زانکۆ بورهان::zanko burhan

بەپێی سەرچاوەی زانیارییە ھەواڵگرییە دزە پێکراوەکانم سوپای پاسداران چەندین موشەک و درۆنیان لە ھەمەدانەوە بەرەو سنە و کرماشان و بانە و مەریوان ناردووە بەمەبەستی ھێرشی موشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە و دیموکرات و پاک و ھاوڵاتی مەددەنی.

بەئەگەرێکی زۆرەوە ئەمشەو بەکاتی کوردستان بەدیاری کراوی لەدوای کاتژمێر (01:00) بەیانی ھێرشەکان دەست پێ دەکەن بۆ پردێ و زڕگوێز و کۆیە.

تکایە دووربکەونە، چۆڵی بکەن.

ئەو ماڵانەی بەنزیکی 5 بۆ 10 و 15 کلیۆمەتر لەو بنکانەوە دوورن تکایە چۆڵی بکەن ئەوە پێش وەخت پێم وتن.

ھاوکات ھەموو ھەوڵێک ئەدەین بۆ ئاشکراکردنی پیلانەکانیان و بەدوای ڕێگەیەکەوەین بۆ کەلێن دروست کردن و تا ئاستێک بتوانین پیلانەکانیان بشێوێنین.
ئێمە ھێزی ئێرانمان نییە بەڵام ھەوڵ ئەدەین.

سەبارەت بەجۆری موشەکەکان
ھەر بەپێی سەرچاوەی زانیارییە ھەواڵگرییە دزەپێکراوەکانم توانیویانە جۆری موشەکەکانی ئێران ئاشکرا بکەن وەک موشەکی قاسمی 3 و قاسمی 4 و قاسمی 5 کە بەکاردەھێنن.

لەھەمووی گرنگتر کە بیزانن درۆنەکان سپێدراون بە حەشدی شەعبی واتە حشدی شەعبی بەشدار دەبێت لەو ھێرشانەی ئێران، زانیاریمان ھەیە یەکێتی ئاگادارە بەڵام ھیچی پێ ناکرێت وە زۆریش بەوە نیگەرانە.

پێویستە ھەوڵ بدرێ چەن کلیۆمەترێک لەدووری بنکە و بارەگاکانەوە درۆنەکان ھەر چۆنێک بێت بخرێنە خوارەوە بۆ ئەوکارە پێویستە دووربینی شەو و بیکەیسی و تاپڕیش بۆ مەودای نزیک بەکاربھێنرێت بۆ خستنەخوارەوەیان، چونکە درۆنەکان دووربینی ئامانجی موشەکەکانن.
ئەو درۆنانە لەکار بخرێن ئامانجەکانیان ناپێکن.

یەکەم موشەکیان بەرەو پردێ ئاڕاستە دەکەن، لەچەن کاتژمێری داھاتوودا بڕیارە جوڵە بکەن.

خودا منداڵان و و ھاوڵاتیان و خوشک و برا مسوڵمانە ڕاستەقینەکانم بپارێزێت.


#لەپێناو_خودا
زانکۆ بورھان
22.11.2022
Telegram @zankoburhan