Get Mystery Box with random crypto!

دەمەوێت؛ بە زمانی خۆم قسەت بۆ بکــــەم دەڵێـم: سڵاو؟ سڵاوێک، ل | 🦅ئـــەوێـــنـدار🦋

دەمەوێت؛ بە زمانی خۆم
قسەت بۆ بکــــەم
دەڵێـم: سڵاو؟
سڵاوێک، لە بن پێست و ڕۆح و چاوم
دەردەچێت!

جوانـــــــی؛ بەسەر پێڵووی
چاوی تۆدا یاریە بزێوەکانیـان دەکــەن
و بە تـــاڵـە قژە ڕەشەکەتدا
جۆلانە دەکـــەن!
پێکەنینەکانت؛ دەروونم
ئاوەدان دەکـــەن..

وێنەی تۆ؛ لە ناو وێنەکانی تر
جیاوازتر و جوانترە!
لەگەڵ تۆ؛ خەم نیە!
خەم لە دەرەوەی وشەکانم نێژراوە!

ئەوەتە، جیهانی عەشقەکەمان
لە ناو ئەو ڕووداوە جوانەیــە!
ئەوەتە، لە بن پێستم
تۆی لێیە جوانی ناو هەموو جوانانی لێیە..

ئەیوب شێروانی