دەمەوێت؛ بە زمانی خۆم
قسەت بۆ بکــــەم
دەڵێـم: سڵاو؟
سڵاوێک، لە بن پێست و ڕۆح و چاوم
دەردەچێت!
جوانـــــــی؛ بەسەر پێڵووی
چاوی تۆدا یاریە بزێوەکانیـان دەکــەن
و بە تـــاڵـە قژە ڕەشەکەتدا
جۆلانە دەکـــەن!
پێکەنینەکانت؛ دەروونم
ئاوەدان دەکـــەن..
وێنەی تۆ؛ لە ناو وێنەکانی تر
جیاوازتر و جوانترە!
لەگەڵ تۆ؛ خەم نیە!
خەم لە دەرەوەی وشەکانم نێژراوە!
ئەوەتە، جیهانی عەشقەکەمان
لە ناو ئەو ڕووداوە جوانەیــە!
ئەوەتە، لە بن پێستم
تۆی لێیە جوانی ناو هەموو جوانانی لێیە..
ئەیوب شێروانی