2022-01-08 20:05:43
سەلام علیکم
بۆ ئەوانەی داوای بەلگە دەکەن
و دەڵێن کەڵەشاخ چارەسەری سیحر‌و جن وچاوزار ناکات ئەوە
چەند فەرموودەیەک لەسەر کەڵەشاخ گرتن
(کـەڵـەشـاخ شـیفــایە )
پێغه‌مبه‌ری ئازیز ﷺ دەربارەی كەڵەشاخ ده‌فه‌رمووێت ( كه‌ڵه‌شاخ گرتن شیفایه له‌گه‌ڵ دایه)
صحیح الترغیب ۳٤٦۰
٭ فریشتەکان لەئاسمانەوە فەرمانیان پێ کردووە کەڵەشاخ بیکەین لەبەر بەسوودیەکەی,
وەک پێغەمبەر ﷺ ده‌فه‌رمووێت :
ئه‌و شه‌وه‌ی كه‌شه وره‌ویم پێكرا بۆ ئاسمانه‌كان به‌لای هه‌ركۆمه‌لێك له فریشته‌كان تێپه‌رده‌بووم فریشته‌كان پێیان وتم ئه‌ی محمد فه‌رمان به ئومه‌ته‌كه‌ت بكه كه‌ڵه‌شاخ بكه‌ن,
السلسله الصحیحیه ۱۸٤۸ صحیح سنن ابن ماجه ۲۸۰۱
هەروەها ده‌فه‌رمووێت ﷺ:
(جیبریل هه‌واڵی پێدام كه كه‌ڵه‌شاخ گرتن چاكترین و به‌سوودترین چاره‌سه‌ریه بۆ مرۆڤ)
رواه اخرجه الحاكم واترمزی وابن ماجه,
٭ کەڵەشاخ باشترین دەرمانە
وەک پێغەمبەرﷺ ده‌فه‌رمووێت :
(باشترین ده‌رمان كه خۆتانی پێ چاره‌سه‌ربكه‌ن كه‌ڵه‌شاخ گرتنه) صحیح الجامع ۱۳٦٥ صحیح سنن الترمدی ۱۰۲۸
هەروەها ده‌فه‌رمووێتﷺ :(چاكترین چاره‌سه‌ری كه خه‌ڵكی به‌كاری بهێنی كه‌ڵەشاخ گرتنه) السلسله الصحیحیه ۷٦۰
٭ کەڵەشاخ پێش نانخواردن باشە بکرێ
وەک پێغەمبەرﷺ ده‌فه‌رمووێت : (كه‌ڵه‌شاخ گرتن پێش نان خواردن ده‌رمانه . دوای نان خواردن نه خۆشیه) صحیح الجامع ۳۱٦۹
٭ لانی کەم ساڵانە جارێک یان دوو جار بکرێ
وەک پێغەمبەرﷺ ده‌فه‌رمووێت :
(كه‌ڵه‌شاخ گرتن له‌م ساڵ بۆساڵی داهاتوو شیفایه )
أخرجه الهندی فی كنزالعمال ۲۸۱٤
کەڵەشاخ گرتن
٭ زۆر بەسوودە بەتایبەت بۆئەوانەی ئازار و سەرئێشە و شەقیقەیان هەیە و(نەخۆشی ئافرەتان بەگشتی)وهتد...
له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووە (پێغه‌مبه‌ری خواﷺ كه‌ڵه‌شاخی كردووه له‌سه‌ریدا به‌هۆی شه‌قیقه‌یه‌كه‌وه كه تووشی بوو بوو ) رواه البخاری
٭ کەڵەشاخ بۆ (هەموو) نەخۆشییەک بەسوودە
وەک پێغەمبەر ﷺده‌فه‌رمووێت : (كه‌ڵه‌شاخ گرتن به‌سووده بۆ هه‌موو نه خۆشییەك ئێوه‌ش بیكه‌ن )
رواه الترمذی
٭ کەڵەشاخ توانای لەبەرکردن و ژیری زیاد ئەکات
وەک پێغەمبەری خوا ﷺ ده‌فه‌رمووێت :
(كه‌ڵه‌شاخ گرتن توانای له‌به‌ركردن زیاد ده‌كات وه ژیری زیاد ده‌كات بۆیه كه‌له‌شاخ بكه‌ن له‌سه‌ر ناوی خوا )
رواه ابن ماجه,
خوا شیفای هەموو نەخۆشێک بدات
239 views17:05