Get Mystery Box with random crypto!

آموزش زبان کوردی(سۆرانی)

لوگوی کانال تلگرام kurdiziman — آموزش زبان کوردی(سۆرانی) آ
لوگوی کانال تلگرام kurdiziman — آموزش زبان کوردی(سۆرانی)
آدرس کانال: @kurdiziman
دسته بندی ها: سرگرمی ها
زبان: فارسی
مشترکین: 4.58K
توضیحات از کانال

ئەم کاناڵە تایبەت بە فێرکاریی زمانی کوردی بە زاراوەی سۆرانیە.
Telegram.me/Kurdiziman

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 11

2021-07-10 07:53:14 ئەگەر کەسێ شارەزایە پەیوەندی بگرێت
1.5K viewsedited  04:53
باز کردن / نظر دهید
2021-07-10 07:52:12
#هەلی_کار

ئاگاداریەک بۆ ئەو کەسانەی لە چنینی کامۆدا شارەزای باشیان هەیە دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگای بەڕێوەبەرەوە تاکو بەیەکەوە بتوانین بە شێوەی پەیمانی کار بکەین و کارەکەتان نیشان بدەین.

ـــ

#فرصت_شغلی

هشداری است برای افرادی که تجربه خوبی در چیدمان های استتار دارند، از طریق مدیر با ما تماس بگیرید تا ما با هم بە شیوه قراردادی کار کنیم و کار شما را نشان دهیم.

پێوەندی(ارتباط): @arzhin1989
1.5K views04:52
باز کردن / نظر دهید
2021-07-08 07:52:28 ᵏᵘʳᵈⁱᶻⁱᵐᵃᶰ❥

جوانییەکانی زمانی کوردی

یەکێک لە پاشگرەکانی زمانی کوردی کە ناوی داڕێژراوی پێ دروست دەکرێت، پاشگری "مەنی"یە.
بۆ وێنە: سووتەمەنی .
هەر وشەیەک کە بەم پاشگرە دروست دەبێ ، لەخۆگری کۆمەڵێک شتە کە سیفەتێکی هاوبەشیان هەیە ، ئەو پاژەش کە لە پێش پاشگرەکەدایە و دەلکێت پێیەوە دەربڕی سیفەتە هاوبەشەکەیە ، زۆرتر چالاک کردن و وشەی نوێ دانان بەو دێرانانه‌ی(ظرفیت) کە تایبەتن بە زمانی کوردی دەبێتە هۆی زیندوومانەوە و ڕاگرتنی سەربەخۆیی زمانی کوردی.

سووتەمەنی سوخت
تەقەمەنی مهمات
شلەمەنی مایعات
ساردەمەنی نوشیدنی
شیرەمەنی لبنیات
شەکرەمەنی کربوهیدرات ها
چاپەمەنی مطبوعات

ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî

@KURDIZIMAN
1.6K viewsedited  04:52
باز کردن / نظر دهید
2021-07-04 22:08:24 ᵏᵘʳᵈⁱᶻⁱᵐᵃᶰ❥
#وشە #واژە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خزم Xizm خویشاوند، فامیل
خزمایەتی Xizmayetî خویشاوندی
خزمدۆست Xizmdost علاقه‌مند به‌ خویشاوندان

خزمەت Xizmat خدمت
خزمەتچی Xizmetçî خدمتکار، نوکر

خزمەتگوزار Xizmetguzar خدمتکار
خزمەتکار Xizmetkar خدمتکار
خزمەتکاری Xizmetkarî خدمتکاری، نوکری
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەنگ: خاتوو ئەسرین
ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî

@KURDIZIMAN
1.7K views19:08
باز کردن / نظر دهید
2021-07-03 21:53:36 #ڕێنووس #رسم‌الخط
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئاوه‌ڵكار (قید)
كاتێ وشه‌یه‌ک چۆنیەتیی (كار، فرمان، كردار = فعل)ێک ڕوون كاته‌وه‌ پێی ده‌وترێ ئاوه‌ڵكار (قید). نموونه‌:

ئاسۆ به‌خێرایی قسه‌ی ده‌كرد. (چۆن قسه‌ی كرد؟ "به‌خێرایی")

سۆما به‌تووڕه‌یی وه‌ڵامی دایه‌وه‌. (چۆن وه‌ڵامی دایه‌وه‌؟ "به‌تووڕه‌یی")

‌ ڕۆژان به‌ئه‌سپایی هاته‌وه‌. (چۆن هاته‌وه‌؟ "به‌ئه‌سپایی).

ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای سه‌رنجڕاكێشانه،‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ "به‌" ده‌لكێ به‌ ئاوه‌ڵناو(صفت)ه‌كه‌ی پاشیه‌وه‌‌ و، نابێ لێک دوور خرێنه‌وه‌.

چەند نموونه‌ی تر:

به‌جوانی، به‌شادی، به‌به‌رزی، به‌هێواشی، به‌توندی.

ئه‌م شێوازه‌ له‌ زمانی ئینگلیزیدا (ly) ده‌گرێت و ده‌لكێ به‌ ئاوه‌ڵناوه‌كه‌وه‌: (به‌سه‌ختی hardly).
ـــــــــــــــ
#فێرگەی_زوانی_کوردی
@kurdiziman
1.7K views18:53
باز کردن / نظر دهید
2021-07-01 21:33:25
شیعری ڕەنج سەنگاوی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بیرتان ئەکەم...

پێشکەشتان
ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî

@KURDIZIMAN
1.8K views18:33
باز کردن / نظر دهید
2021-06-28 21:02:21 #ڕێنووس #رسم‌الخط

#وانەی_یازدەیەم(درس یازده‌هم)

#دەنگداری_الف ا ـا a A

ئەگەر پیتی( ئەلف) نەکرێتە بزوێن, ناو و نیگاری دەبێتە شتێکی تر.
(اگر حرف الف کارش حرکت دهنده حرف بیصدا نباشد چیز دیگری نوشته میشود و معمولا این اتفاق اول کلمات می افتد.)
ئەم ناوە( هەمزەیە)( ــــٔـــ ) ونیگارەکەی بە لاتانەوە ئاشنایە * ئــــــ* جیاوازی نێوان ( ئەلف) و ( هەمزە) ئەوەیە کە ئەگەر ( ئەلف) بکرێتە پیتی سەرەتای بەش ئیدی بێ دەنگە و ناوی دەبێتە هەمزە *ئـــــ* '
هەرکاتێ( ئەلف) بە شوێن پیتی سەرەتای بەشەکاندا بێ هەر ناوی( ئەلف) لە سەریەتی و دبێتە بزوێن. چونکە پیتی دەنگدارە.
پیتی (ئەلف) بە چەند شێوەی خوارەوە بە کار دێت.
با بزانین کێهەیان ( ئەلف) و
کامەیان ( هەمزە )یە:

ـ1 #یەکەم ( هەمزە + ئەلف)ی
سەرەتای وشەیە;
کە( ئەلف)
بە شوێن پیتی هەمزەوە ئا
لێرەدا لە بەر ئەوەی کە
( هەمزە) پیتی سەرەتای بەشە
دەبێتە بێدەنگ و( ئەلف) پیتی دەنگدار:( آ ;ئا) هەمزە(ئــــ) +( ا) ::
ئا بەوێنەی
*آوات ئاواتAwat
آمانج ئامانجAmanc
آمێز ئامێز*Amêz

2ـــــ یەکێ دیکەیان نیشانەی سەرە دەکەوێتە بانی :
اَ ئە
لە بەر ئەوەی کە بەیارمەتی دەنگیلەی سەرە دەخوێنرێتەوە,
لێرەدا ( هەمزەیە) .
هەمزە* ئـــ* +( ــــە) ئە
وەک:
اَم ئەم em
َاَو ئەوew
اَمن ئەمنemin
اَوان ئەوان ewan

3ـــــ یەکێ تریان نیشانەی ژێرە لە بن دادەنرێ
اِ
لە بەر ئەوەی کە بە یارمەتی دەنگیلەی ژێرە دەخوێنرێتەوە, ئەمیش هەمزەیە.
هەمزە( ئــــ) + دەنگیلەی
ژێرە( ێ) : ئێ. وێنەی :
اِمە ئێمە ême
اِوە ئێوە êwe
اِوارە ئێوارە êware

4 ئەگەر ( ئەلف) لە سەرەتای وشەدا بێ و بە شوێنیدا پیتی دەنگداری( ی ) هاتبێت ,) ایــــ
چونکە ( ئەلف) پیتی یەکەمە
بێدەنگەو ئینجا دەبێتە هەمزە وێنەی:
اینسان ئینسانÎnsan
ایدی ئیدیîdî
ئیدی دیگر
بزوێن مصوت صدا
بزوێنەر حرکت دهندە

5 ــــ لە تەواوی ئەم چەن شێوەدا, کە خوێندمان و هەروەها لە چەن شێوەی دیکەدا هەمیشە هەمزە پیتی سەرەتای بەشە و بە یاریدەری دەنگیلە یان پیتی دەنگدار دەخوێنرێتەوە. بەپێچەوانەی ئەمانە , ئێستا شێوەی نەبزێو دەخرێتە بەر چاو کە کۆتایی بەشدایە و نیگارەکەی ئەمەیە( ء) بە وێنەی وشەی(نەء) لە بـەرانبەری *ئەرێ* دا ئەم شێوە هەمزە ئێگجار کەم بەکار دەهێنرێت.

6ــــــ هەندێ جار پیتی ئەلف بە تەنیایی لە نێوان وشەدا بەکار دێ. لە پەنای پیتەکانی
* د ـــ رـــ زــــ ژــــ و* دا بە شێوەی جودایە وەک: * دانە ـ ڕاو ــ زار
ژارـــ وانە* یا دەچەسپێ بە پیتەکانی دیکەوە وێنەی:
* آمانج ئامانج Amancـ هانا hana *
جارێ وایە هەم ئەلفی تەنیا و هەم ئەلفی لکاو, پێکەوە لە یەک وشەدا بەکار دێن. وێنەی:
* بارانBaran ـــ کاروانKarwan*

ئ ی تر
ایتر ئیتر îtir
ایما ئیما îma


#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî

@KURDIZIMAN
2.2K views18:02
باز کردن / نظر دهید
2021-06-25 22:17:56
مامۆستا حەسەن زیرەک

فەلەک

ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî

@KURDIZIMAN
1.9K views19:17
باز کردن / نظر دهید
2021-06-23 17:05:36 ‍ #شێعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەناسەکەم

هەناسەم هێندە مەغروورە لە باڕەش مەرحەبا ناکا
بەغەیرەز دڵ کە مەسکەن نیە، خەیاڵی ماسیوا ناکا

ئەزانێ چاوی تۆ دایــم لە خـوێنــی دڵ مـنا مەستە
بە بیمـاری ئەمێنێـتۆ، پزیشـک هـەرگیـز دەوای ناکا

حەنا سابت نیە ڕەنگی، وەفا هەر خوێنی دڵ زانی
لە پەنجەی دولبەرم بڕوانە، قەت مەیلی حەنا ناکا

ئەوەن تینوم بە لێوی تۆ، بە شیریش گەر لەت‌وکوت بم
تەسـەلامە بە ئـاوی تێغ و ڕۆحـم حەلوەلا ناڪا

سەفارەتخانەکەی قەلبم بە قوەی جازبەی ئەبرۆت
تەلیفۆنخانەیە، لازم بە قوەی کارەبا ناکا


ئەگەر حوسنت بەعامی بێ, منیش وا شێت و شەیدا نیم
بە شوعلەی ڕۆژ پەروانه سەما هەر وەک چرا ناکا

ئەگـەر قانع بە ئومێدی ویساڵت بێ، چ بێسوودە
لە گوڵزاری ڪەواڪب ڪەس گوڵاوی پڕبەها ناڪا

#مامۆستا_قانع

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

فەرهەنگۆک:

باڕەش=باد شرقی
ئەمێنێتۆ= میماند
تینوو= تشنە
شیر= شمشیر
لەت‌وکوت= لت لت, تکە تکە

تەسەلا= شکیبایی، صبر
حەلوەلا= عجلە
کارەبا: برق
سەما= رقص
ویساڵ= وصال
گوڵاو= گلاب
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

@kurdiziman
2.2K views14:05
باز کردن / نظر دهید
2021-06-16 20:56:24
بێرەو ئەی بێ وەفا
یەدوڵا محەمەدی

ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî

@KURDIZIMAN
2.6K views17:56
باز کردن / نظر دهید