2021-11-02 21:39:16
«بڕوانە چۆنم بۆت»
بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم، بڕوانە چۆنم بۆت !
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم، بڕوانە چۆنم بۆت !
ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت، سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت !
بە غەدداری نەوەک ناوت بەرن، بمئەنجنی، قەت من
شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم؟ بڕوانە چۆنم بۆت !
ھەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر، تا دەروونم سووت
بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت !
بیانوو بگرە، شێوەی خۆت بشێوێنە بە من کوشتن
وەھا چاوی بەدت لێ لا دەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت !
بە ئاوی گریە ھەر دەم ناوی چاوم ششتووە، نەک جێت
بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت !
غەمی خۆشی نییە مەحوی لە دڵیا، ھەر غەمی تۆیە
لە عیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم، بڕوانە چۆنم بۆت !
هۆنراوەی: «حەزرەتی مەحوی»
خوێندنەوەی: «باست حەمەغەریب»
دیزاین: «خالید گرافیک»
ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
@KURDIZIMAN
449 viewsedited 18:39