2022-02-28 18:30:18
یەکێک لەو بەشانەی کە هەڵەی زۆری تێدا دەکرێت ئەوەیە کە نووسەر لێی تێک دەچێت یان دوودڵ دەبێت کە کام جۆرە وشە پێکەوە بلکێنێت یان نەلکێنێت.
لەم دۆخانەدا وشە پێکەوە دەنووسرێت و بێ ئەوەی گتێک یان ڕاوەستانێک بکەین، خێرا هەمووی پێکەوە دەردەبڕین:
...
* ئەگەر (داڕێژراو = مشتق) بێت:
١. بە یارمەتیی پێشگر دروست بێت، وەکوو: بەزات، بەهێز، بێکەس
٢. بە یارمەتیی پاشگر دروست بێت، وەکوو: خوێندنگە، ئاسنگەر.
٣. بە یارمەتیی پێشگر و پاشگر دروست بێت، وەکوو: نەخوێندەوار، نەخۆشی، بێکەسی.
....
* ئەگەر (لێکدراو = مرکب) بێت و بە یەکێک لەم جۆرانە لێک درابێت:
١. دوو ناوی سادە وەکوو:
پێدەشت، تەختەکلیل، وێبخشۆک
٢. دوو ناوی سادە، بە یارمەتیی یەکێک لەم ئامرازانە:
ئامرازی (ە):
مانگەشەو، گوڵەگەنم، ئاگرەدیوار
ئامرازی (و):
هێلکەوڕۆن، دەموچاو، دەوروبەر
ئامرازی (بە):
دەربەدەر، نیشتمانبەدەر، جێبەجێ.
٣. ناوێکی سادە و ئاوەڵناوێک، بە یارمەتیی ئامرازی پەیوەندیی (ە)، وەک:
سەگەناز، کەرەدێز، ورچەسپی
٤. ئاوەڵناو و ناوێک، وەکوو:
ڕەشمار، زەرداو، سووراو
٥. ئاوەڵناو و ناوێکی سادە، بە یارمەتیی ئامرازی (ە):
ڕەشەوڵاخ، سوورەچنار، وشکەشیرینی
٦. ناوێکی سادە و ڕەگی کردار، وەکوو:
گیرفانبڕ، پیاوکوژ، وێبگەڕ
٧. ناوێکی سادە و ڕەگی کردار بە یارمەتیی ئامرازی (و)، وەکوو:
دەستوبرد
٨. ئاوەڵناو و ڕەگی کردار بە یارمەتیی ئامرازی (ە)، وەکوو:
کۆنەفرۆش، سەوزەپۆش، بەرزەبێژ
٩. ژمارە و ناو:
دوودڵ، چوارچرا، چوارباخ
١٠. ئاوەڵکردارێک و ناوێکی سادە، وەکوو:
بەربانگ، بەرماڵ، بنباخەڵ.
١١. ئاوەڵناو و وشەیەکی بێواتا:
گورجوگوڵ، ڕەقوتەق، نەرمونۆڵ
١٢. دووبارەکردنەوەی ناوێک بە یارمەتیی ئامرازی (ە)، وەکوو:
لرفەلرف، گڤەگڤ، خشەخش.
١٣. دووپاتکردنەوەی ناوێک بێ یارمەتیی ئامراز، وەکوو:
کونکون، پڵپڵ، گرنجگرنج
١٤. ناوێک و فۆنێمی (ی)، وەکوو:
زمانەوانی، ئاژەڵەوانی، ئاسمانەوانی.
نموونەی تر:
سەهۆڵفرۆش، ڕۆژنامەنووس، وانەبێژ، بەردەنووس.
دیاکۆ هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــ
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#fêrgey_zimanî_kurdî
@KURDIZIMAN
588 viewsedited 15:30