منداڵەکانم گەورە بوون، ئیتر کاتی ئەوەم هەیە بە ئیسراحەت دانیشـم و پیاڵەیەک چا بخۆمەوە، ڕزگارم بوو لەوەی شیر بدەمە ئەمیان و دایبی ئەویان بگۆڕم و ئەوی تریان ژیر بکەمەوە...
بەڵام سەیر لەوەدایە هیچ تام و چێژێکی ئەوتۆ لە شتەکان نابینم!
تەمەنای گەڕانەوەی ئەو تام و چێژەی جاران دەکەم کە لە پاڵ ماندویی و هات و هاواری و گریانی منداڵەکانمدا هەستم پێ دەکرد.
تا کاتێک منداڵ بوون، هیوام دەخواست زوو گەورەو ببن و چیتر ڕزگارم بێت لە گریان و هات و هاوار و زەحمەتییان، کە گەورەش بوون و بەجێیان هێشتم، ئێستە هیواخوازی ئەوەم بگەڕێنەوە و لەسەر سفرەکە لەگەڵم پاروویەک نان بخۆن.
هەموو سات وتەمەنێکی منداڵەکەت شیرین و چێژی خۆی هەیە .. لەدەستی مەدە.
دایکێک
تۆ ئەڵێی چی؟ هەمان ڕات هەیە؟