ڕێگری کردن لە منداڵەکەت لەوەی :
مۆبایل بەکار بهێنێت و سەیری شتی نەشیاو بکات.
هاوڕێیەتی هەموو کەس بکات.
شەوان بچێتەوە دەرەوە.
جل و بەرگی نەشیاو بکات.
بچێتە کافتریا و بازارەکان.
ئەمە پێی دەوترێت پاراستنی منداڵەکەت لە خراپ بوون و فەساد بوونی، پێی دەوترێت هەستان بە ئەرکی باوکایەتی و دایکایەتی.
پێی دەوترێت دڵسۆزی بۆ منداڵەکەت.
ئەمە نە دواکەوتووییە، نە پێشیل کردنی مافیەتی، بەڵکو لە دونیا و قیامەتدا تاوانباری ئەگەر منداڵەکەت کارێکی خراپ بکات و دەستی نەگریت و ئامۆژگاری نەکەیت.
تاوانباری ئەگەر هەرزەکارەکەت نێرگەلە و جگەرە بکێشێت و پێی نەڵێیت مەکە!
تاوانباری ئەگەر هەرزەکارەکەت نوێژەکانی نەکات و پێی نەڵێی کوڕم نوێژەکانت.
تاوانباری ئەگەر هەرزەکارەکەت جلەکانی پۆشتە نەبێت و لەچک نەکات و پێی نەڵێیت وا مەبە!