سەدان جار لەگەڵ براکەمدا لەسەر شت گەل و هۆکار گەلێک شەڕمان کردووە کە بەهای یەک برژانگی ئێمەی نەبووە!
بەڵام هەرگیز یەک مسقاڵ ڕق و کینە لە دڵمان دروست نەبووە بەرامبەر یەک، هەرچەندە لەگەڵ هەموو شەڕێکیش سوێندمان دەخوارد جارێکی تر قسە لەگەڵ یەکتر ناکەینەوە و چیتر سەیری ناو چاوی یەک ناکەینەوە و هەتا هەتایە دوژمنی یەکین.
بەڵام هەر دوای کەمتر لە کاتژمێرێک ئاشت دەبووینەوە کاتێک بە لاچاوێکەوە سەیری یەکترمان دەکرد تا ئەوەی کاردانەوەی ئەوی تر بزانین و دڵنیابینەوە لەوەی بەرامبەر دەیەوێ ئاشت ببێتەوە، پاشان زەردەخەنەمان دەکرد و هەموو شت کۆتایی دەهات وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت!
زۆر جار ویستوومە ئەم جۆرە دڵپاکی و رەفتارە لەگەڵ تەواوی مرۆڤەکان بکەم لە ژیانمدا و هەمان خۆشەویستی براکەم بۆیان هەبێت، بەڵام ئەوە شتێکی مەحاڵە هیچ کەسێک وەکو براکەم ئەوەم لێ قەبوڵ ناکات و بەو شێوەیە ڕەفتارم لەگەڵ ناکات.
خودای گەورە برای هەمووان پارێزراو بکات
اللهم آمین