Get Mystery Box with random crypto!

لە ڕوداێکی سەیردا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا خێزانێک هەر سێ منداڵەک | Afarin - ئافەرین

لە ڕوداێکی سەیردا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا خێزانێک هەر سێ منداڵەکەیان دەمرن

بە گوێرەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە شاری توباسی فەلەستینی خێزانێک لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا هەر سێ منداڵەکەیان بە هەمان شێوە لە دەست دەدەن!

باوکی منداڵەکان (فادی عبدالرزاق) دەڵێت:

پێش دوو هەفتە منداڵە ساواکەم (جود) کە تەمەنی تەنها ٣٠ ڕۆژ بوو، خەوت و بۆ بەیانیەکەی خەبەری نەبوویەوە و مرد، ئەمەمان لا ئاسایی بوو و بە قەزاو قەدەرمان زانی.

دوای تەنها یەک هەفتە کە هێشتا برینمان ساڕێژ نەبوبوو، یاسەیمینی کچم کە تەمەنی چوار ساڵ بوو، بە هەمان شێوە شەو خەوت و بەیانی هەڵنەستایەوە و مرد!

ڕاستەوخۆ کوڕە گەورەکەمان (نمر) کە تەمەنی پێنج ساڵ بوو بردمان بۆ نەخۆشخانە تا لەوە دڵنیا ببینەوە کە هیچ نەخۆشییەک لە ئارادا نییە و ئەمیش وەک خوشکەکانی لێ بەسەر نەیەت، دوای ئەوەی هەموو پشکنینێکمان بۆ کرد لەوە دڵنیا بووینەوە کە ساغ و سەلامەتە و هیچ کێشەیەکی نییە!

بەڵام دوێنێ شەو ئەویش بە هەمان شێوە کاتێک کە خەوت بۆ بەیانیەکەی هەڵنەستایەوە و گیانی سپارد.