دایک: ماندوم ئاواتمە یەک خولەک تەنیا بم
دەوروبەر: ناشوکری مەکە! ڕۆژێک دڵت بۆ ئەم کارانە تەنگ دەبێ.
دایک:زۆر ماندوم!
دەوروبەر: شوکری خودا بکە لە ماڵەوەیت و ناچارنیت لەدەرەوە کاربکەیت و ڕوبەڕوی خەڵک بیتەوە و لە ترافیکدا بمێنیتەوە!
دایک: ماندوم لەکاری ماڵەوە.
دەوروبەر: بەس بە چێشت لێنان و جل کۆکردنەوە ماندوو بوویت
خۆزگە منیش هەر ئەونە ئیشم بوایە!
کاتێک دایکێک دەردە دڵ دەکات مانای ئەوە نیە سوپاسگوزار نیە و قەدر نەزانە بەڵکو دەبێت تێبگەن کە ئەویش مافی ئەوەی هەیە ماندوو ببێت!
دایکان مافی ئەوەیان هەیە لە کارە هەمیشەیی و دوبارەکانی ماڵەوە ماندوو ببن، لە لاساری و عەجولی منداڵەکانیان بێزار ببن!
مافی ئەوەیان هەیە لە نەبوونی پشوو بێتاقەت ببن!
هەستی تاوانباریان لا دروست مەکەن! یان بە پێشنیاری گونجاو هاوکاریان بکەن یاخود گوێ لە قسەکانیان بگرن و هەست بە بارودۆخیان بکەن.