کاتێك منداڵەکەت باڵغ دەبێت، داینیشێنە و سێ شتی زۆر گرنگ بدە بە گوێیدا..
تەفسیری سورەتی یوسفی بۆ بکە و چیرۆکەکانی بۆ باسبکە، تاکو گەورەیی بە گەورەدانانی خودای بۆ دەرکەوێت و گرنگی شەرم و داوێن پاکی بزانێت.
باسی ئەو فەرموودەیەی بۆ بکە کە باس لەو حەوت کەسە دەکات کە دەچنە ژێر سێبەری عەرشی خوداوە، یەکێک لەوانەش ئەو کەسەی کە گەنجی و ژیانی لە مزگەوت و خوداپەرستیدا بەسەربردووە.
فێری ئەو دوعایەی بکە کە دەفەرموێت: خوایە بە حەڵاڵی خۆت تێرم بكەو بێ نیازم بكە لەحەرامت تا مەجبوری نەبم و بە فەزڵی خۆت دەوڵەمەند و بێ نیازم بكە لە غەیری خۆت.
ئێـمە ناتوانین 24 کاتژمێر چاودێری منداڵەکانمان بکەین، بەڵام دەتوانین وایان لێبکەین کە 24 کاتژمێر بەئاگابن لە چاودێری خودا.