Get Mystery Box with random crypto!

#دەربارەۍ_تۆبەڪردنۍ_دوو_قەول_هەیە : ❶- وازۍ لە عەقیدەۍ موعتە | " العِلم ◈ ᎯᏓ ĘᏓᙢ "

#دەربارەۍ_تۆبەڪردنۍ_دوو_قەول_هەیە :

❶- وازۍ لە عەقیدەۍ موعتەزیلة نەهێناوە تەنھا لەظاهردا واۍ نیشانداوە ، بەڵڪو لە ئاشڪراوە گواستوویەتیەوە بۆ نھێنۍ "التمویە" ، تەنانەت هەبووە ئیتیھامیان ڪردووە بە زەندەقە!
لەو ڪەسانەۍ لەسەر ئەم ڕەئیەن : البربھارۍ و حنابلە بەتایبەت حنابلەۍ بغداد ، الفقیھ خلف المعلم المالڪۍ ، ٲَبو عمر محمد ڪوڕۍ حسین ڪوڕۍ محمد البسطامي ، ٲَبو زڪریا یحیۍ ڪوڕۍ عمار ڪوڕۍ یحیۍ السجستاني ، ٲَبو علي‌ الحسن ڪوڕۍ علي ڪوڕۍ ٳِبراهیم الٲَهوازي ، ٲَبو ٳِسماعیل عبداللە ڪوڕۍ محمد الٲَنصاري الھروي ، ٲَبو القاسم عبدالوهاب بن عبدالواحد ٳِبن الحنبلي ، الفقیھ موفق الدین عبداللە ٳِبن قدامة المقدسي ، جمال الدین یوسف بن حسن بن عبدالھادي ٳِبن المبْرد.

پێشتر مەوقیفۍ ئیمامۍ البربھارۍ و حەنابلەۍ بەغداد ـمان باسڪرد دەربارەۍ ئەشعەرۍ و ڪتێبەڪەۍ ، بۆیە لێرەدا دووبارەۍ ناڪەینەوە ، بەڵڪو قەولۍ شەخصەڪانۍ تر دەهێنین.↓

✹ٲَبو سعید خلف ڪوڕۍ عمر المعلم البرقۍ ڪە ساڵۍ ❪371❫ هجرۍ وەفاتۍ ڪردووە دەڵێت : ئەشعەرۍ ❪40❫ ساڵ لەسەر عەقیدەۍ موعتەزیلە بوو ، پاشان تۆبەۍ خۆۍ ڕاگەیاند ، لە بابەتە فەرعییەڪانۍ ئەهلۍ ئیعتزال گەڕایەوە ، بەڵام لە بابەتە ئصولییەڪانیان مایەوە و نەگەڕایەوە.☟

قال السجزي : ولقد حَڪۍ محمد بن عبداللە المالڪي المغربي ، وڪان فقیھًا صالحًا ، عن الشیخ ٲَبي سعید البَرقيِّ ، وهو من شیوخ فقھاء المالڪیین ببرقة ، عن ٲُستاذه خلف المعلم وڪان من فقھاء المالڪيین : ٲَقام الٲَشعري ٲَربعین سنة علۍ الٳِعتزال ، ثم ٲَظھر التوبة ، فرجع عن الفروع ، وثبت علۍ الٲَصول.
الرد علۍ من ٲَنڪر الحرف والصوت للسجزي | صـ : ۱٤۰

✹ٲَبو عمر البسطامۍ ڪە ساڵۍ ❪408❫ هجرۍ وەفاتۍ ڪردووە دەڵێت : ٲَبو الحسن الٲَشعرۍ سەرەتا لەسەر عەقیدەۍ موعتەزیلە بوو ، پاشان وازۍ لێھێنان و دژیان وەستایەوە ، لە ڕاستیدا مەزهەب و عەقیدەڪەۍ پەڪخستنۍ صیفات بوو ، بەڵام لە حاڵەتۍ ئاشڪراوە گواستیەوە بۆ نھێنۍ.☟

قال الھروي : سمعت عدنان بن عبدة النمیري ، یقول : سمعت ٲَبا عمر البسطامي ، یقول : ڪان ٲَبو الحسن الٲَشعري ٲَولًا ینتحل الٳِعتزال ، ثم رجع فتڪلم علیھم ، وٳِنما مذهبە التعطیل ، ٳِلا ٲَنَّە رجع من التصریح ٳِلۍ التمویە.
ذم الڪلام وٲَهلە للھروي | ۱۲۹٤

✹ٲَبو نصر السجزۍ ڪە ساڵۍ ❪444❫ هجرۍ وەفاتۍ ڪردووە دەڵێت : بزانن اللە ئێمە و ئێوەش ڕێنمونۍ بڪات هیچ خیلافێڪ نەبووە لە نێوان خەڵڪیدا لە سەرەتاۍ ئیسلامەوە سەرەڕاۍ هەبوونۍ جیاوازۍ شێواز و ڕەفتاریان دەربارەۍ قورئان ڪە ڪەلامۍ الله ـیە ، هەموویان ڪۆڪ بوون لەسەر ئەوەۍ ڪەلامۍ اللە پێڪھاتووە لە حەرف و صەوت ، هەتا ئەوڪاتەۍ عبداللە ڪوڕۍ سعید ٳِبن ڪُلَّاب و القلانسۍ و الصالحۍ و ٲَبو حسن الٲَشعرۍ و هاوتەمەن و هاو عەقیدەڪانیان پەیدا بوون ، لە ڕووڪەشدا وایان نیشان دەدا ڕەدۍ موعتەزیلە دەدەنەوە ، لەڪاتێڪدا لەگەڵیان بوون ، بەڵڪو حاڵیان لە موعتەزیلە خراپتر و ڕسواتر بوو ، ئەگینا ئەصڵ ئەوەیە قورئان پێڪھاتووە لە حەرف و صەوت ، هەرچەندە زمانەڪانیش جیاوازییان تێدابێ.☟

قال السجزي : اعلموا ارشدنا الله وٳیاڪم ٲنە لم یڪن خلاف بین الخلق علۍ اختلاف نِحَلھم من ٲول الزمان ٳلۍ الوقت الذي ظھر‌ ابن ڪُلَّاب والقلانسي والصالحي والٲشعري وٲقرانھم ، الذین یتظاهرون بالرد علۍ المعتزلة ، وهم معھم ، بل ٲَخَس حالًا منھم في الباطن ، في ٲَنَّ الڪلام لا یڪونُ ٳلا حرفًا وصوتا ، ذا تٲلیفٍ واتساقٍ ، وٳن ختلفت بەِ اللغات.
الرد علۍ من ٲَنڪر الحرف والصوت للسجزي | صـ : ۱۷

ماویەتی