2022-08-29 15:59:58
چیای سەوز نەعمان بەرزگەر
هێرش،هەواڵ کوڕەکان چیای سەوزی ئەخوێندۆ.باوکی وتی:"ڕۆڵە،ئەگەر ئەمڕا قسمت بوو ئێوەیش چوون،با منیش بێم."هێرش وتی:" باوە گیان تۆ ناتوانیت.ناشوکری نەبێت فشار خوێنت هەیە.زۆبەی وەختەکانیش تەنگە نەفەسی."
دایە وەسەت وتی:"تۆ خوا وازمان لێ بێنە.حاڵت فرە جوان نیە.بە دەرد خۆتۆ داکەوە.هەر ئەوە مانگانە لە کرێی دووکانەکان،بەش چیای سەوز جیا ئەکەیتۆ،بەسە."
خاڵۆجەلال تووڕە بوو:"بەشکەم بێژن پیر بوە و هیچی لە دەس نایەت.وەڵا هەر ئەوەتانە ماوە لە ماڵۆ زیندانم بکەن.ئەی بۆ نامنێرن بۆ ساڵمەندان؟بۆ بازێ کەشک و دۆینە نانیتۆ با وەک مناڵ لای بگرم؟بە خوا تا ملم بەئەنازەی تاڵە بەنێکی مابێت،نایخەوێنم بۆ ژن و مناڵ."
چینی وتی:"باوە گیان.ئێمە بۆ خۆتمانە.بە خوا تیکەیێ فیلمم بینیوە،مەگەر خوا بزانێ چەنێ عەزیەتە.وەڵا گشتیان ڕەش داگڕا بوون."
خاڵۆ وتی:"من ئەمانە نازانم.بە خوا هێرش نەمبات،خۆم ماشینێ دەربەس ئەگرم و ئەچم.وەسەت، کوای کتریە ڕەشەکان؟بازێ قەن و چایی وشکم بۆ ئامادە کە.هێرش ڕۆڵە تۆیش کارتەکەی من ببە.بازێ لیوان بسێنە.بیخە ناو جەعبەی ماشینەکەت."
زانیان قسە کردن بە دەرد ناخوات.تەسلیم بوون.دادە وەسەت کتریەکانی جوان شۆرد.دوو کیلو قەنی کردە ناو شیشەیێ گەورە.نیم کیلو چایی کردە ناو شیشەیێ چکۆلە.
دوو دەبەی گەورەیشی ئامادە کرد بۆ ئاو.
ئەو شەوە خەوتن.بەیانی سەعات دە،هێرش هاتۆ بۆ ماڵۆ.دەبەکانی پڕ کرد لە ئاو.چایی و قەن و لیوانی خستە ناو جەعبەی ماشینەکەی. باوکی سوار کرد.لە ناو ڕێگە یەک چارەکە کولێرەیان گرت.لە دووکانێ پێخۆریشیان سەند.لە مەیان باوەڕەشی کوڕەکان چیا ماتڵ بوون.سێ نەفەریان سوار کرد.ئادەی کانی سانان بمانگەرە و هاتین.
تا هەر کوێ ڕێگەی ماشین بوو،چوون.کوڕەکان دابەزین.خاڵۆ جەلال وتی:"هێرش ڕۆڵە،ئەو دەبە و کەل و پەلمە بۆ بێنە سێبەر ئەو دارە.ئیتر تۆ بڕۆ بۆ لای ئاگرەکە.
ئەونە چاو بنی بە چاوا،ئازا بە بێڵێ چکولە،عەرزەکەی ڕووتاندۆ.یانێ میترێ لە میترێ،یەک دانە پووشی نەهێشت.لە ڕووتمانیەکە کوچاوری بەست و ئاگری کردۆ.نیم سەعاتی نەبرد.چایی دەم کرد.جارێ خوی دوو چایی خوارد.
بە تاقەت هەڵسا چوو بۆ نزیک ئاگرەکە.کاکە ناجی ئەناسی.سڵامێکی دا حازری و وتی:"لەشتان ساق بێت یا خوا.چاییم دەم کردوە.دوان دوان و سیان سیان کوڕەکان بنێرە بۆ سێبەر ئەو دارە با ئیسراحەت کەن و چایێ بخۆن.بازێ کولێرە و پێخۆریشم هاوردوە."
کاکە ناجی ماڵاوایێ زۆری کرد و وتی:"خاڵۆ گیان تۆ تەشریف بە بۆ سێبەرەکە.خۆم دەسە دەسە کوڕەکان ئەنێرم بۆ خزمەتت.لە ناو ئەم دووکەڵ و توزە،ماتڵ مەبە نەخۆش ئەکەوی."
تا کوڕەکان کاریان تەواو بوو،چوار پێنج کتری چایی دەم کرد.خوا نەیبڕێ کولێرە و پێخۆر زۆر.لە ئاخریشۆ بسم اللە ی کرد و ئاو بن دەبەکانی ڕژاندە سەر کوانوەکە.
#چیرۆک_
و_بەسەرهات@chya_ngo
865 views12:59