Get Mystery Box with random crypto!

ئاگاداری و بانگەواز یەکەی دیراساتی خێزانی گرووپێکی ئەکادیمی ن | Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

ئاگاداری و بانگەواز

یەکەی دیراساتی خێزانی گرووپێکی ئەکادیمی نوێیە کە دەیەوێت لەرێی دیراساتی تایبەت بە خێزان و کۆمەڵگەوە بەشێک بێت لە شەڕی پاراستنی بەهاکانی خێزان لە کۆمەڵگەی کوردیدا. ئەم یەکە تازەیە دەبێتە چەترێکی ئەکادیمی بۆ هەموو ئەو ئەکادیمیستانەی کە دەیانەوێت ئەزموونی خۆیان لە خزمەتی کۆمەلگەکەیاندا بخەنە گەڕ. یەکەی دیراساتی خێزانی بەتایبەتی چاوی لەو گەنجانەیە کە بە دیدگا و تێگەشتنی نوێوە دەیانەوێت خزمەت بکەن. یەکەی دیراساتی خێزانی بانگەواز دەکات بۆ چەند لێکۆڵەرێکی خۆبەخش بەم مەرجانەی خوارەوە:
١- خاوەنی بروانامەی زانستی لە یەکێک لە بوارەکانی زانستە مرۆییەکان بێت یاخود بتوانێت توانستی زانستی خۆی لە بوارەکەدا بسەلمێنیت ئەگەرچی خاوەنی بڕوانامەش نەبێت.
٢-زانینی زمانێکی دیکە بیجگە کوردی بەتایبەت زمانی عەرەبی و ئینگلیزی خەسلەتێکی زۆر باشە.
٣- بتوانێت بەلایەنی کەم ١٠ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بخاتە خزمەتی یەکەی دیراساتی خێزانیەوە.
٤- شارەزایی لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە

یەکەی دیراساتی خێزانی لە ئێستادا یەکەیەکی قازانج نەویستە و تەنها خاوەنی سەرمایەی مرۆییە. کارکردن لەم یەکەیەدا ئەزموونێکی باشی لێکۆڵینەوە و کارکردن بەشێوەی تیم پێشکەشی لێکۆڵەران دەکات بیجگە ئەوەیە خزمەتێکی مەزنە بە کۆمەڵگەکەمان. پشتیوان بە خوا و بە هاوکاری دڵسۆزان ، لە داهاتوودا ئەم کارە مەزنە بەشێوازێک رێکدەخریتەوە کە پاداشتی لێکۆڵەرانی تێدابێت.

هەرکەسێک دەیەوێت بەشداربێت لەم پرۆژە مەزنە مێژووییەدا دەتوانێت ئەم فۆڕمە پڕبکاتەوە. 

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSe9wDyjW0JgpXj1Kn2cRTJoxnMrOq1-z8nS9XoI_pfkI1vaKA/viewform?vc=0&c=0&w=1&flr=0&usp=mail_form_link