Get Mystery Box with random crypto!

تیرۆرستێکی سپی پێستی فەرەنسی پەلاماری سەرتاشخانەیەکی کوردی داو | Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

تیرۆرستێکی سپی پێستی فەرەنسی پەلاماری سەرتاشخانەیەکی کوردی داوە لە پاریس. سێ کەسی کوشتوە. ئەم تیرۆریستە ٦٩ ساڵە و پار بە شمشێر پەلاماری کامپێکی کۆچبەرانی داوە. دو هەفتەیە لە زیندان بەربوە. بەڵام
میدیای فەرەنسی روداوەکە بە تیرۆر ناناسێنێ. گەلی فەرەنساش نە بایان دیوە و نەبۆران. کەس ئیسراحەتی کریسمس لەخۆی تێک نایا. ئەمانە هەر ئەوانە بوون کە دوای تۆپاندنی کارێکاتێریستەکانی دوژمنی ئیسلام دونیایان هێنایە یەک. لەولاشەوە مورتەزەقەکانی رۆژئاوا بۆ ئەوەی دڵی ئاغاکانیان لێ نەرەنجێ ئاماژە نایەن بەوەی کە ئەم پەلامارە تیرۆرستیە لەلایەن مەسیحیەکی توندرەوی دژە ئیسلام
و دژە کۆچبەرەوە ئەنجام
دراوە. بەڵکو مەوزوعەکەیان دوبارە بردۆتەوە باسی سیاسی و ئەو بەیت و بالۆرەی ساڵانێکی زۆرە خەریکن. کورد پێویستە خۆی لەو زیندانە رزگار بکات کە ١٠٠ ساڵە ئیمپریالیزمی رۆژئاوایی و مورتەزەقەکانی ئیمپریالیزم بۆیان دروست کردوە. ئەگەر نا هەر ئاوا قوربانی و بێ کەس و بێ دۆست ئەبین. نە گەلانی دراوسێمان خۆشیان ئەوێین. نە گەلانی دووریش حیسابی بەشەرمان بۆ
ئەکەن.

فلاش باک: هەڵسەنگاندنێکی سایکۆلۆجی سۆسیۆلۆجی بۆ مرۆڤی ئەوروپی وەک توندوتیژترین مرۆڤی سەرزەوی