Get Mystery Box with random crypto!

ئەوروپا بەجێبهێڵن بۆ ئەوانەی یەعیان ئەوێ تیرۆریستە فەرەنسیە ٦ | Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

ئەوروپا بەجێبهێڵن بۆ ئەوانەی یەعیان ئەوێ

تیرۆریستە فەرەنسیە ٦٩ ساڵەکە لەجێی زیندان رەوانەی شێتخانە کرا. ئەڵێن باری دەروونی تەواو نیە. لەکاتێکا کابرا پڕ بەدەمی خۆی ئەڵێ ئاگای لەخۆیەتی و رەگەزپەرستە و رقی لەکۆچبەرانە. جاری یەکەمیشی نیە. دوو جاری تر پەلاماری کۆچبەرانی داوە و دو هەفتەیە لە سجن بەربوە.

من ئەمەم زۆر بەلاوە ئاساییە. فیعلەن زۆرینەی ئەوروپیەکان لەروی دەرونیەوە تەواو نین. لەروی ئەخلاقیەوە وێرانن. خۆ ئەگەر ئەو کورد و عەرەب و تورک و فارسانەش نەبن کە بۆ دو دینار بوونەتە خزمەتکاریان، دەمێکە کەوتبوون. مناڵیان نیە و هێزی کاریان نەماوە. گەنجەکانی ئێمە بەبەهەشتە درۆینەکەی ئەوێ فریودراون و براون بۆ خزمەتکاری.

بەڵام ئەمەش زۆر ناخایەنێت. لەگەڵ تڕۆبوونی ئەوروپا و تێکچوونی بارودۆخی ئابووریاندا، ناخە دزێوەکەیان دەردەکەوێ و روداوی وەک ئەوەی پاریس زۆرتر ئەبێ. هەرکەس خەمی خۆی و عائیلەکەی بێت هەتا زوە ئەوروپا بەجێ ئەهێڵێت. پاراستنی منارەی مزگەوتەکانی خۆمان و بەرزراگرتنی بانگی موحەمەدی و رێگرتن لە ئەجێندای بۆگەنی کۆنسوڵخانەکان لە کوردستان زۆر جیهادێکی موقەدەسترە لە
مانەوە و ڕاکردن بەدوای خەونی بەتاڵ لە وڵاتی یەعخوازان و بێ باوەران.