2022-06-23 08:45:05
أَبُو دُجَانَة ...
خوا لێی ڕازی بێ
یەکیکە لە ئەصحابەکانی پێغەمبەري خواﷺ
هەموو نویژی بەیانیانی لەمزگەوت بوو
لەپشت پێغەمبەری خوداﷺ ، بەلام هەمووجارێ
هەر کە نوێژ تەواو دەبوو ، هەرلەدوای
سەلامدانەوە خێرا هەڵدەستاو دەڕۆیشت...!
ئەم دیمەنە سەرنجی پێغەمبەری خوایﷺ
ڕادەکێشێ و بەیانیەک بانگی دەکات و
پرسیاری لێدەکات و دەفەرمووێ :
ئەبو دوجانە هیج داوکاریەکت نیە کەداوای بکەیت لەخوای پەروەردگار ؟
هیچت لێی ناوێ ؟
ئەبو دوجانە لەوەڵامدا دەڵێ : بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا ﷺهەمیشە موحتاجی پەروەردگارم ...!
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ :
ئەدی بۆچی هەندێک چاوەرێ ناکەیت
لەگەل ئێمەدا تا ذیکری دوای نوێژ بخوێنیت و
داواکاریەکانتی لێ داوای بکەیت ؟
ئەبو دوجانە دەڵێ : ئەی پێغەمبەری خواﷺ
لەبەرئەوەی باخچەی کابرایەکی جولەکە
لە تەنیشت باخچەو ماڵەکەی منەوەیە
لقەکانی دارخورمایەکی باخچەی ئەو جولەکەیە
شۆر بۆتەوە ناو حەوشەی ماڵی من ،
شەوان کاتێ ( با )ی دێ خورما ھەڵدەوەرێ و
بەردەبێتەوە حەوشەی ئێمە ....
منیش دوای سەلامدانەوەی نوێژ خێرا
هەڵدەستم دەڕۆم بۆ ئەوەی ئەو دەنکە خورمایانە
کۆبکەمەوەو بیاندەمەوە خاوەنەکەی
پێش ئەوەی منداڵەکانم لەخەو هەستن و
هەڵیان گرنەوەو بیخۆن .
ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ
ڕۆژێک یەکێک لەمنداڵەکانم بینی
دەنکە خورمایەکی لەو دەنکانەی لەدەم بوو
خەریک بوو قوتیدەدا قەسەم بەخوا
پەنجەم خستە ناو قورگی و دەرمهێنا و
نەمهێشت لەقورگی بچیتە خوارەوە .
کورەکەم دەستی کرد بەگریان گوتی :
بۆچی باوکە ناھێڵی بیخۆم ؟
گوتم : کوڕەکەی خۆم شەرم لەوە ناکەیت
لەڕۆژی قیامەت لەبەر ئەو دەنکە خورمایە
لەبەردەم خوا وەکو دزیکەر باوکت بوەستێنن ؟
کاتی ئەبوبەکری صەدديق خوا لێی ڕازیبێ
گوێی لە قسەکانی ئەبو دوجانە دەبێت و
خێرا هەڵدەستێ و دەچێتە لای کابرای
جولەکەو دارخورماکەی لێدەکڕێت و
دەیبەخشێ بە ئەبودوجانەو مندالەکانی ...!
کاتێ جولەکەکە بەحەقیقەتی مەسەلەکە دەزانێ خێرا منداڵەکان و
خانەوادەکەی خۆی کۆ دەکاتەوەو دەچێتە
لای پێغەمبەری خوا ﷺ ئیسلام بوونی
خۆی و خانەودەکەی ڕادەگەیەنێ ...!
.............
سُبحَانَ الله
• زۆربەی زۆری
خەڵکی ئەو سەردەم و زەمانەی ئێستابیر لە حەڵال وحەرام ناکەنەوە
تەنھا لە خەمی بەدەستھێنانی پارەو پوڵن بە(درۆ و فێڵ و غەش
وخەڵەتاندن ودزی دەستبەسەر داگرتن و بەرتیل و ...)
بەھەرجۆرێک و لەژێر ھەرناوێکی تردابێ
تەنھا ماڵیان زۆربێ و
پێشبڕکێکردنە لە زۆر کۆکردنەوە ...!
بزانن:
ئەبوو دوجانە
چۆن دەترسا کەخۆی و مندالەکانی
لەدەنکە خورمایەکانی دارخورمای جولەکەکە بخۆن ، نەوەک لە ڕۆژی قیامەت وەک( دز )ێک حسابی لەگەڵدا بکرێ ...!
• هەڵوێستی بەرزی
ئەبوبەکر خوا لێی ڕازی بێ
کەهاوڕێکەی و مندالەکانی
لەو ترس و
خەمە ڕزگار کردو نەیهێشت
بکەونە
ئەو موسیبەتە.....
122 views05:45