2022-06-21 10:10:02
کابرایەکی دەشتەکی هاتە خزمەتی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێی فەرموو ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) شتێکی باشم لەم ئیسلامەدا فێر بکە ؟
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی بڵێ (( سبحان الله ، الحمدلله ، لا الە الا اللە ، اللە اکبر )) پاشان کابرای دەشتەکی ڕۆیشت ، پاشان وەستا ، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی ئەو داماوە شتێکی هاتەوە بیر بۆیە وا وەستا ، ئینجا هاتەوە خزمەتی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) وتی : ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەم زیکرانە کە وتت هەموو بۆ خوایە ئەی چی هەیە بۆمن ؟
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی ئەی دەشتەکی کاتێک تۆ دەڵێیت (سبحان الله) خوای گەورە دەفەرموێت ڕاستت کرد ، کاتێک دەڵێیت (الحمدلله) خوای گەورە دەفەرموێت ڕاستت کرد ، کاتێک دەڵێیت (لا الە الا الله) خوای گەورە دەفەرموێت ڕاستت کرد ، کاتێک دەڵێیت (الله اکبر ) خوای گەورە دەفەرموێت ڕاستت کرد .
پاشان ئەگەر لە دوای ئەم زیکرانەوە وتت : خوایەگیان هیدایەتم بدە .. خوای گەورە دەفەرموێت ئەوە پێم بەخشیت .
ئینجا بڵێ خوایە لە گوناهەکانم خۆش ببە .. خواش ئەفەرموێت ئەوە لێت خۆش بووم .
ئینجا بڵێ خوایە ڕزقم بدە .. خواش ئەفەرموێت
ئەوە ڕزقم دایت .
دەی خۆشەویستان ئێوەش ئەم کارە بکەن بە خوا هیچی تێناچێت و زۆر ئاسانە .
ـــــــ ــــــــــ ــــــــــ ـــــــــــــ ــــــــــ
تکایە بە لینگی کاناڵەوە بڵاوی بکەنەوە
@delsozani_nishteman
پەیجی فەرمی لە ئینستاگرام
http://instagram.com/dlsozani_nishtman
223 views07:10