Get Mystery Box with random crypto!

گوڵ ئەندام ئەی تەنافی گەردەنم زولفی پەرێشانت عیلاجێ! چارەیێ! ڕ | 🌺کوانووی خەیاڵ🌺

گوڵ ئەندام ئەی تەنافی گەردەنم زولفی پەرێشانت
عیلاجێ! چارەیێ! ڕەحمێ! ئەمان دەستم بە دامانت

غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆ، بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم، شەھیدی تۆ، بە نووکی تیری موژگانت

ئیشارەت ئافەتی ڕۆحم، کەلامت غارەتی دینم
تەبەسسوم سیحری لێوانت، تەکەللوم ڕەمزی چاوانت

مەگەر سەر تا قەدەم زولفت وەکوو من خاو و شێواو بێ
کە سەرگەردان و سەودایە لە سەر چاکی گەریبانت؟

ماموستا وەفایی