Get Mystery Box with random crypto!

قالب = #کورتە_غەزەل شێعر= #بێخەیاڵی لەدەستی بێخەیاڵیت بادە | 🌺کوانووی خەیاڵ🌺

قالب = #کورتە_غەزەل
شێعر= #بێخەیاڵی


لەدەستی بێخەیاڵیت بادە نۆشم
سەرم گێژی خەمانە و ڕەش دەپۆشم

شەڕابی خەمڕەوێنی بۆتە هاودەم
ئەبەو حاڵەش دەناڵم , دڵ پەرۆشم

لەحەیفی تۆ کە وا بێ هەست و مەیلی
نەما زەوق و ئەوین و بیر و هۆشم

بەتیری سەر بەژەهری دابڕانت
لە پێ کەوتووم بریندار و نەخۆشم

ئەبەو زامەی کە تۆ بەخشیت بەجەرگم
بڕا هیوام لەتۆش و مانی خۆشم

بێبەش_پیرانشار