2022-06-11 21:01:35
کەماڵ 3707
چالاکی شاخەوانی گرووپی شاخەوانیئاڵپ بۆ کێوی کەماڵ،بەرز ترین کێوی بەرزاییەکانی سەهەند سەر بە گوندی تەورێز
بەرزایی 3707
ڕاپۆرت:
مەبەست: کێوی کەماڵ
بەرزایی شوێنی دەستپێک: 2867 متر
بەرزایی لووتکە: 3707 متر
مەودا : 9/2 km
ماوەی ڕێ پێوان: 7:34
ڕاپۆرتی چالاکی گرووپی شاخەوانی ئاڵپ بۆ لووتکەی کەماڵ بە بەرزایی 3707متر
بە پێی بەرنامەی لەپێش دارێژداو ، تیمێکی 24 کەسی بە مەبەستی سەرکەوتن بەسەر کێوی کەماڵ کاتژمیر 2:15 شەوێ ڕێکەوتین.
کاتژمێر 6لە شاری تەورێز بووین و بەرەو بۆستان ئاباد رێکەوتین و 8:55 لە داوێنی کێوەکە لە ماشێن دابەزین.
دوای حەسانەوە و خواردنی نانی بەیانی، 9:42 چالاکییە کەمان دەست پێ کرد.
دوای پێوانی 3کاتژمێر و 20 خولەک، 13:02 هەر 24کەس بە سڵامەتی و ماندوو نەناسی لووتکەیان بەزاند.
دوای حەسانەوە و کێشانی عەکس،کاتژمیر 13:55 هاتینەوە خوارێ و 16:23 لە نزیک کەمپی کێوەکە نانی نیوەڕۆمان خوارد و بەرەو بۆکان ڕێکەوتین. کاتژمیر 11:35 لە بۆکان بووین و بەرنامەکەمان بە خۆشی و سڵامەتی کۆتای پێهات.
بە هیوای سەرکەوتن و درۆشانەوەی هەموو هاوڕ
#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
@hshkurdistan
168 views18:01