2023-06-13 00:07:27
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بەڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی لە میسر لەگەڵ ره‌وه‌ندی عێراقی کۆدەبێتەوە
......
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لەگەڵ ره‌وه‌ندی عێراقی نیشته‌جێی میسر کۆبووەوە، لەچوارچێوه‌ی سەردانەکەی ئێستای بۆ قاهیرە، کە تیدا رێوره‌سمی ئێوارەخوانێك وه‌كو ڕێزلێنان لەبه‌ڕێزیان و شاندی یاوەری، لە باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە سازكرا.
بەڕێز سودانی شانازی و خۆشحاڵی خۆی بە دیداری ره‌وه‌ندی عێراقی دەربڕی، کە عێراقێكی بچووك لە هەموو پێكهاته‌كان پێکدەهێنن و ره‌نگدانه‌وه‌ی میهرەبانی و بەها و بنەماکانی عێراقیەکان دەده‌نه‌وه.
به‌ڕێزیان ئاماژەی بە ئامانجی سەردانه‌كه‌ی بۆ کۆماری میسری عەرەبی دا، و خواستی بەرزکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ برایان لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها ئاراستەی حکومەت بەرەو بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی خسته‌روو، به‌مه‌به‌ستی بەدیهێنانی خواست و ئاواتی هەموو عێراقییەکان، له‌عێراقێکی ئارام و سەقامگیر، و جددییەکەی لە گۆڕینی عێراق، بۆ وۆرک شۆپێک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەی لەدەستی دراوە و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری به‌هاوڵاتیان.
ئەمانەی خوارەوە گرینگ‌ترین ئەو وته‌كانی به‌ڕێز سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانه لەگەڵ خێزانە عێراقییەکان کە لە میسر نیشتەجێن:
پەیوەندی ئێمە لەگەڵ میسر لەسەر بنەمای مێژوویەکی هاوبەشە، هەروەها گرنگی ڕۆڵی عێراق و میسر لەسەر گۆڕەپانی عەرەبی و ناوچەیی دووپات دەکەینەوە.
ئێمە هەڵوێستی میسر لە دوای ساڵی 2003 لەگەڵ عێراق لە وێستگە جیاجیاکان بەرز دەنرخێنین، و پاڵپشتییەکەی لە شەڕی دژی تیرۆر، هەروەها وتارە میانڕەوەکانی دامەزراوەی ئەزهەر ئەلشەریف بەرز دەنرخێنین.
هاوکاری عێراق و ئوردن و میسر، و ئەوەی لەلایەن حکومەتەکانی پێشووەوە دامەزرا، بابەتی بایه‌خدانی حکومەتەکەمانە، و له‌به‌رنامه‌ی ویزاریدا جێگیركراوه.
ئێمە جددی و خواستێکی ڕاستەقینەمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ میسر.
لە سەردانەکەماندا بۆ میسر ژمارەیەک له‌پیاوانی كار لە کەرتی تایبەتی عێراقی کە کەرتێکی بەهێز و چالاکە لەگەڵمانن.
بەرژەوەندی دەوڵەت و ئاراستەی حکومەت وا دەخوازێت کە کەرتی تایبەت هاوبه‌ش بێت لە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانمان لەگەڵ برا و دۆستان و ئەمەش ڕێبازێکە کە حکومەت دەیگرێتەبەر.
حکومەت بەرنامەیەکی واقیعی وشایسته‌ی جێبه‌جێكردنی داڕشتووە، ئەمەش لە بودجەیەکی سێ ساڵەدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە ڕەنگدانەوەی بەرنامەی حکومەتە، و دەبێتە فاكته‌ری هاریكار بۆ سەقامگیری دارایی و ئابووری وڵات.
دەستمان کردووه بە دروستکردنی شاری نیشتەجێبوونی نوێ و گرێبەستمان ئه‌نجامداوه بۆ دروستکردنی پرد و تونێل، هەروەها پلانمان هەیە له‌دوای پەسەندکردنی بودجە، عێراق ببێتە وۆرک‌شۆپێک لە سەرجەم پارێزگارەکان بۆ دروستکردن و ئاوەدانکردنەوە.
لە کەرتی وزە و غازدا، لە ماوەی شەش مانگدا، ئەوە به‌ده‌ستهاتووه كه پێشتر بەدەست نەهاتبوو، بە تایبەتی لە ڕووی وەبەرهێنان لە غازی هاوڵدا.
لە کۆتایی ئەم مانگە یان لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی داهاتوودا گه‌ڕی شەشەم ڕادەگەیەنین، وبۆ یەکەمجاریشه وەبەرهێنان له‌غازی سروشتی لە بیابانی ئەنبار و نەجەف و نەینەوا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئێمە سەرنجمان لەسەر میراتی قورس و کەڵەکەبوو نەبوو، بەڵکو دیدگا و بەرنامە و ئەولەویەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم میراتە.
حکومەتەکەمان بنه‌مایی دیپلۆماسی بەرهەمدار لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆیدا گرتۆتەبەر.
دەستمان کرد بە دارشتنی پەیوەندییەکانمان بەپێی دیدگای ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەش و هاوبەشیه ئابووریه‌كان.
لە ئەڵمانیا گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس ئه‌نجامداوه بۆ چاککردنەوەی وێستگەکانی کارەبا لە ماوەی پێنج ساڵدا، ئه‌مه ڕێکارێک کە 30%ی تێچووی چاککردنەوە بۆمان دابین ده‌كات.
پڕۆژەی (رێگای گەشەپێدان)مان دامەزراند، کە بۆ ناوچه‌كه و جیهان گرنگە، دواتر کۆنگره‌ی ویزاریمان لە بەغدا سازكرد، قۆناغی یەکەمی به‌نده‌ری فاو لە ناوەڕاستی ساڵی 2025 دا تەواو دەبێت.
عێراق بووەتە وڵاتێکی سەرەکی ناوچەکە، بەڕێگەی ڕۆڵه‌كه‌ی لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان و نزیککردنەوەی را و بۆچوونه‌كان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
12ی حوزەیران- 2023
603 views21:07