Get Mystery Box with random crypto!

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ سێکسیزم یانی هەڵاواردنی زایەندی (تەبعیزی جنسێتی) و | 💡ژنانی ڕووناکبیر

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ سێکسیزم یانی هەڵاواردنی زایەندی (تەبعیزی جنسێتی) و بەسووک سەیرکردنی مرۆڤەکان بەهۆی زایەندییان(جنسیت) کە لە وتووێژی ڕۆژانەدا و لەسەر ئاستی زمان و بیروباوەرەکانی هەر کۆمەڵگەیدا بەئاشکرا خۆی دەردەخات.
بەپێی یادداشتی خاتوو " میرموکری " زمانی کوردی زمانێکە کە سێکسیزم تێیدا بەرچاوە و کەم نین ئەو دەستەواژە و وشانەی لەو زمانەدا بۆ بچووک کردنەوەی ژن و بەرزدیتنی پیاو بەزمان دەهێندرێن.
لە زمانی کوردیدا وەک زمانی ئینگلیزی وشەی پیاو جێناوێکی گشتگیرە و لە زۆری دەستەواژەکاندا بۆ هەردوو زایەند بەکاردەبردرێ بۆ وێنە:
پیاو دەبێ پاشەڕۆژی لەبیر بێت. پیاوەتی(مرۆڤایەتی).
لە زمانی کوردیدا بۆ هەڵکێشان و تاریف کردن لە ئازایەتی ژنان دەستەواژەگەلی لەم جۆرە بەکاردەبردرێ:
سەت پیاوان دێنێ./ لە پیاوان پیاوترە./ نێرە ژن/ یان دروشمی ئەو خاتوونەی خۆی بۆ شۆڕای شار بەربژێر کردبوو : پیاوانە بۆ ئاوەدانیی شار تێدەکۆشم!
بەپێچەوانە بۆ بچووک کردنەوەی پیاو لە وشەی ژن و مێو کەڵک وەردەگرن بۆ وێنە:
قالە ژنە/ مل مێو/ ژنانیلە/ عەبە مێوە.
لەڕووی ساختی زمانیشەو لە زمانی کوردیدا ژن بەرکارە(مفعول) و کاری لەسەر ئەنجام دەدرێ لە کاتێکدا پیاو بکەرە(فاعل) بۆ وێنە:
ژن هێنان/ ژن گواستنەوە/ ژن مارە کردن، لە هەموویاندا پیاو کارێک بە ئەنجام دەگەیێنێت، دەسەڵاتی ئەو کارە لەدەستی دایە.
گوازرانەوە/ تەڵاق دران/ ڕەدوا کەوتن
لە هەموویاندا ژن بەرکارە، نەفەرێک دەیگوازێتەوە، تەڵاقی دەدا و ...
پەیوەندیی زمان و هزر و کۆمەڵگە سێ قۆڵیە و زمانێک کە تێیدا زایەندێک دایمە چکۆڵەدەکرێتەوە، لەڕووی دەروونیشەوە بچووک دەبێتەو و کۆمەڵگاش بە بچووک دەیبینێ! هەر ئەوەیە بەدرێژایی مێژوو ژنان کەمتر متمانەیان بەخۆ هەبووە و نەیانتوانیوە لەزۆر بوارد پێشکەون.
زمانی کوردی وەک زۆربەی زمانەکانی جیهان کە مێژووی پیاوسالار کاریگەریی لەسەر داناون زمانێکی سێکسیستە بەڵام بۆ گەیشتن بە یەکسانیی و گەڕاندنەوەی شان وشکۆی ژن وەک مرۆڤ پێویستە ئەو زمانە ڕاگرین و وشیارنە وشەکان و دەستەواژەکان بەکارببەین و فێری بەرەی نوێی بکەین و بەم جۆرە بەگۆڕینی زمان کاریگەریی لەسەر بیرۆبۆچوونی کۆمەڵگە دابنێین.
#ژنانی_ڕووناکبیر
@JinaniRunakbir
t.me/JinaniRunakbir

"جنسیت زدگی در زبان کوردی"
منیژە میرمکری