چەند خۆشە کە باوکم لەگەڵم هاوڕێیە و کتێبم بۆ دەخوێنێتەوە، ئاوا منیش لە داهاتوودا دەبمە کەسێکی خوێنەر و بیرێکی گەش و بەرفراوانم دەبێ! تازە باوکە گیان ئەوەی گرینگیم پێدەدەی، کاتم بۆ دادەنێی و دەملاوێنیەوە دەبێتە هۆی ئەوەی منیش گرنگی بدەم بەخۆم ، باوەڕم بەخۆم هەبێ و لەداهاتوودا خێرا و لە تەمنێکی کەم نەکەومە ناو باوەشێکی هەڵە و پەیوەندییەکی نەگونجاو. @JinaniRunakbir وێنەگر: Taleb hi 1.1K views17:00