منداڵان چۆن خراپ بار دێن؟کاتێک دایک و باوک بە ئەنقەست یان بێ مەبەست
دەقیژێنن بەسەر ئەو منداڵانەی کە کارێکی خراپ دەکەن، منداڵان فێری "
قیژەکردن" دەبن.
کاتێک منداڵان فێر دەبن کە بە
قیژاندن ئەوەی دەیانەوێت بەدەستی دەهێنن،
بەردەوام دەبن لەو کارە.
کاتێک دایک و باوک بە
زۆری شتێکی لێ دەستێنن، منداڵەکە فێری "
زۆرداری" دەبێت.
هەندێک لە دایک و باوکەکان بە منداڵێکی بێ ئیشتیا لە خواردن دەڵێن: "
ئەگەر نەخۆیت، دەیدەین بە فڵان کەس!"، بەم شێوەیە منداڵەکە فێری "
لەچەری و قڕنیسی" دەبێت.
کاتێک دایک و باوک "
بەڵێنی بە درۆ" بە منداڵان دەدەن بۆ ئاسوودەیی کورتخایەنی خۆیان، منداڵەکە فێری "
درۆ" دەبێت.
کاتێک دایک و باوکێک بۆ دڵنەوایی منداڵێکی ئازاردراو شەقێک لە دیوارێک یان جێگایەک دەدات و دەڵێت "
لێمدا، واز لە گریان بێنن" منداڵەکە فێری "
تۆڵەکردنەوە"دەبێت.
@jnanipesheng