Get Mystery Box with random crypto!

#بەشێک_لە_کتێب لەکاتێکدا کە ڕۆژمان تێپەڕدەکەین، پێویستە ناوبە | ژنانی پێشەنگ

#بەشێک_لە_کتێب

لەکاتێکدا کە ڕۆژمان تێپەڕدەکەین، پێویستە ناوبەناو بوەستین و بیر لەو ڕاستییە بکەینەوە کە بۆ هەمیشە زیندوو نابین، هەر بۆیە ڕەنگە ئەمڕۆ دوا ڕۆژمان بێت.

ئەم جۆرە بیرکردنەوە لەبری ئەوەی بەرەو چێژوەرگرتنمان ببات، پاڵمان پێدەنێت کە دەرفەتی ژیان بەرز بنرخێنین و شاد بین کە زیندووین و دەتوانین ئەمڕۆمان پڕ بکەین لە چالاکی. ئەمەش وامان لێدەکات خۆمان لە بەفیڕۆدانی ڕۆژەکانمان بەدوور بگرین.

بە واتایەکی تر، کاتێک ئامۆژگاریمان دەکەن کە هەموو ڕۆژێک وەک ئەوەی دوا ڕۆژ بێت بژین، ئامانجیان گۆڕینی چالاکییەکانی ڕۆژانەمان نییە، بەڵکوو گۆڕینی باری دەروونیمانە لەکاتی ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەدا.

بەو مانایە نییە کە ئەوان دەیانەوێت ڕێگریمان لێ بکەن لە بیرکردنەوە و پلاندانان بۆ سبەینێ، بەڵکوو دەیانەوێت قەدری ئەمڕۆ بزانین وەک چۆن بیر لە سبەی دەکەینەوە و پلانی بۆ دادەنێین.


#ویلیام_ئێروین
#فەلسەفەیەک_بۆ_ژیان


@jnanipesheng