2021-01-28 16:12:19
چەند رێنمایی بۆ ژیانێکی باشتر
۱.بە بەربەستەکان نیگەران مەبە، چونکە هانت دەدەن زیاتر بەهێزبیت.
۲.چاوەڕێ مەکە هەموان هانت بدەن بۆ گەیشتن بە خەونەکانت، خۆت هەوڵبدە.
۳.چاوەڕێی زۆر باشبون لە کەسانی چواردەورت مەکە، بۆ ئەوەی دواتر بێ هیوا نەبیت.
٤.یارمەتی کەسانی دیکە بدە و هەتا دەتوانیت هاوکارییان بکە.
٥.ئامانج بۆ ژیانت دابنێ و هەوڵی گەیشتن بدە پێیان.
٦.پێویستە بوەستیت لە بیرکردنەوە دەربارەی قسەی کەسانی دیکە.
۷.خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکە چونکە هۆکارە بۆ نیگەرانی و خەمۆکی.
٨.بەشێوەیەکی جوان رەفتار لەگەڵ کەسانی چواردەورت بکە، ئەمەش وادەکات لە بەرامبەردا بە باشی رەفتارت لەگەڵ بکەن.
۹.وەرزش بکە و سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە.
۱۰.دوربکەوەرەوە لەو کەسانەی بەردەوام رەخنەت لێدەگرن و هۆکارن بۆ نەمانی ئاستی متمانەبەخۆبونت.
۱۱.ڕەفیقی کەسانێکبە کە دڵسۆزیان تێدا دەبینی و لەگەڵتن لەساتەسەختەکان.
@jnanipesheng
660 views13:12