Get Mystery Box with random crypto!

ژنانی پێشەنگ

لوگوی کانال تلگرام jnanipesheng — ژنانی پێشەنگ ژ
لوگوی کانال تلگرام jnanipesheng — ژنانی پێشەنگ
آدرس کانال: @jnanipesheng
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 1.97K
توضیحات از کانال

یەکەمین ماڵپەڕی تایبەت بە زانیاری گشتی بۆ خزمەت بە خاتوونەکانی کوردەواری
ئایدی کاناڵ
@jnanipesheng
پێوەندی
@pewandijinanipesheng
@Principal_jnanipesheng
نیشانی پەیجی ئینستاگرامی ژنانی پێشەنگ
https://www.instagram.com/p/ClGPf5poyh2/?igshid=NDk5N2NlZjQ=

Ratings & Reviews

3.67

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 2

2022-08-31 14:57:07 ‌ #‌شین
له‌لایه‌ن: ئەسرا_بورهانی

ڕەنگی شین (بە عەرەبی: اللون الازرق، بە ئینگلیزی: Blue) شین ئەو ڕەنگەیە کە لە شەبەنگی بینراو دەکەوێتە نێوان ڕەنگی مۆر و ڕەنگی سەوز، یەکێکە لە ڕەنگە سەرەتاییەکان و بە ڕەنگە ساردەکان هەژمار دەکرێت، چەند پلەیەکی تۆخ و کاڵی هەیە نموونەی پیرۆزەیی (ڕەنگی شینی سەوزکار)، شینی کاڵ، شینی کاڵی ئاسمانی، شینی تۆخ، چیوتی و چەندانی تر.
درێژی شەپۆلی ڕەنگی شین لە نێوان 380 بۆ 500 نانۆمەترە.
زۆرن ئەو کەسانەی کە ئارەزووی ڕەنگی شین دەکەن، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە کە ڕەنگی شین لەو ڕەنگانەیە کە لەلای زۆرترین کەسی ئەورووپا و ئەمریکا پەسەندە، بە تایبەتی لەلای پیاوان.

مێژووی ڕەنگی شین

لە نیگارە کۆنەکانی یۆنانییەکان و ئەشکەوتەکانی سەردەمی چاخی بەردین ڕەنگی شین دۆزراوەتەوە، بەڵام بە بەراورد بە ڕەنگی سوور و سپی و ڕەش لە ڕابردوودا ئەم ڕەنگە لە بوارەکانی وێنەکێشان و بۆیەکردنی پۆشاکە ئاوریشمییەکان کەمتر بەکارهاتووە،  چونکە بۆیەی شین بە ئاسانی بەردەست نەبووە و کوالێتییەکی باشی نەبووە، لە چەند کانزا و ڕووەکێکی دیاریکراو بەرهەمهێنراوە.

#درێژەی_هەیە

@jnanipesheng
255 views11:57
باز کردن / نظر دهید
2022-08-31 13:36:56 #ئابووری

موحسین ڕێنانی، ئابووریناس:‏

یۆتۆپیانیزم فانتازیایەکی خامە کە لە هەر شوێنێک دەرکەوتووە،ئەو شوێنەی کردتۆتە شارێکی وێران، هاتۆتە ئاراوە.
جیهانی مرۆڤ تەنها وردە وردە و هەنگاو بە هەنگاو دەتوانێت بەرەو باشبوون بڕوات.
لە گۆڕانکارییەکی لەناکاو و شۆڕشگێڕانە، یان ستالین سەرهەڵدەدات، یان هیتلێر، یان مائۆ، یان کیم ئیل سوونگ.


#کۆمەڵەی_زانستی_ئابووری

@jnanipesheng ‏
247 views10:36
باز کردن / نظر دهید
2022-08-31 12:15:40
#شێعر

دەمبینی کە لێو بەبار و کز و داماوم
وا بیر مەکەوە لە مەرگ و کەس ترساوم
مردن کە دەبێ لە ڕێمە هیچ ناترسم
ژاکاوی ئەوەم بە ئارەزوو نەژیاوم

#هەژار_موکریانی

@jnanipesheng
249 views09:15
باز کردن / نظر دهید
2022-08-31 10:53:02
#منداڵداری

بەداخەوە زۆرێک لە دایکان و باوکان چاوەڕوانی لە منداڵەکانیان دەکەن:
بێدەنگ بن و ملکەچی دایک و باوک بن.
بە تایبەت کاتێک لە دەرەوەی ماڵن.
بەڵام لەناکاو لە دەوروبەری تەمەنی ٢٠ ساڵیدا چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە کۆمەڵایەتی بن و پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەبێت.

با ئەوە لەبیر نەکەین؛ کۆمەڵایەتیبوون پرۆسەیەکی وردە وردەیە. سەرەتای لە سەردەمی کۆرپەلەییەوەیە.
منداڵی ئەوڕۆ گەورەی داهاتوویە
داهاتوو لەبەردەستی منداڵی ئەوڕۆ
دایە با ئەمڕۆیان لەبیری داهاتوودا بین.


@jnanipesheng
266 views07:53
باز کردن / نظر دهید
2022-08-31 09:22:14
#بەشێک_لە_کتێب

هەستی دڵەڕاوکێ و ماندوێتی و ناخۆشیمان لەبەر ئەوەیە کە لەگەڵ ژیاندا خەریکی شەڕێکی بێهودە بووین.
کاتێک ئێمە وەک دوژمن مامەڵە لەگەڵ کێشەکان دەکەین، هەرگیز ئەوەندە لێیان نزیک نابینەوە کە ئەو نیعمەتانە بدۆزینەوە کە لەناویاندا شاراوەن.
هەرگیز سەیری کێشە و ئاستەنگەکان ناکەین وەک دەرفەتێک بۆ فێربوونی وانەی گرنگی ژیان.


#نهێنیەکان_لەبارەی_ژیان
#باربارا_دی_ئەنجلیس

@jnanipesheng
242 views06:22
باز کردن / نظر دهید
2022-08-31 06:30:27
#وزەی_ئەرینی

چاوێک کە بەردەوام عەیبەکانی ئەوانی تر دەبینێت
ئەو عەیبە دەگەیەنێتە مێشک
و مێشکێک کە بەردەوام لەگەڵ عەیبەکانی ئەوانی تردا بێت
، ئارامی نییە، لە ناوەوە
پەشێو و ئاڵۆزە.
چاوێک کە هەمیشە فێربووە
سەرەتا جوانیەکان ببینێت
لەپێشدا خۆی ئارامی دەدۆزێتەوە.
چونکە چاوی جوانبین عەیبەکانی ئەوانی تر نایبینێت و جیهانی ناوەوەی جیهانێکی جوانە...

چاوی جوانبین پەروەردە بکە، دەروونت جوان دەبێت.

@jnanipesheng
233 views03:30
باز کردن / نظر دهید
2022-08-31 05:32:06 @jnanipesheng
219 views02:32
باز کردن / نظر دهید
2022-08-31 05:31:03
#ڕۆژ_باش_نیشتمان

ئەمڕۆ چوارشەممە



٩ی خەرمانانی ۲۷۲۲ی کوردی
٩ی شەهریوەری ۱٤۰۱ی هەتاوی
٣١ی ئاگۆستی ۲۰۲۲ی زایینی
٥ی سەفەری ۱٤٤۳ی مانگی






ئایدی کاناڵ
@jnanipesheng


پێوەندی:
@galla_rezan
@Principal_jnanipesheng

ئاڵوگۆڕ:
@tishkipenus



نیشانی پەیجی ئینستاگرامی"ژنانی پێشەنگ"

https://www.instagram.com/tv/B_J8_zFB7pB/?igshid=or4r6rhegmq





@jnanipeshen
238 views02:31
باز کردن / نظر دهید
2022-08-30 19:14:03 #هۆتێل_ئۆرووپا
#فەرهاد_پیرباڵ



@jnanipesheng
123 views16:14
باز کردن / نظر دهید
2022-08-30 15:17:11
#بەشێک_لە_کتێب

هەوڵبدە تا دەتوانیت مرۆڤەکانت خۆش بوێت و وردە وردە بڕوات بە بوونی خودا و مانایی خۆت دەبێت، هاوکات لەگەڵ پێشکەوتنت لەم خۆشەویستییەدا.
هەرکاتێک گەیشتیتە قۆناغێک لە دەربڕینی خۆشەویستی بۆ کەسانی تر، کە بەتەواوی خۆت لەبیربکەیت، ئەوکات بەوپەڕی متمانەوە باوەڕ دەکەیت و کەمترین گومان ناچێتە ناو ڕۆحتەوە.


#برایانی_کارامازۆف
#داستایۆڤسکی


@jnanipesheng
164 views12:17
باز کردن / نظر دهید